وەرزش
ریال مەدرید له‌چوار یاری دۆستانەدا سێ یاری دۆراوه‌
ئاڕاسته‌:به‌شی هه‌واڵ

راهێنەری یانەی ریال مەدرید زه‌ێنەدین زێدانی فەرەنسی و بەهۆی ئەنجامی یارییە دۆستانەكان دووچاری دڵەراوكێ بووە".

ریال مەدرید لەم هاوینە چوار یاری دۆستانەی ئەنجامدا و لەسێ یاری دۆرا و لەیارییەكیش بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە خاڵی سزا بردنەوەی تۆماركرد".
لەمبارەیەوە زێدان پێش گەرانەوەی بۆ شاری مەدرید لە لێدوانێكیدا ڕاگه‌یاندوه‌ : " تەنانەت یارییە دۆستانەكانیش بن بەڵام تۆمارنەكردنی سەركەوتن لەماوەی (3) یاری لەسەر یەكتر، ئەمە كارێكی قبوڵ نەكراوە و منی خستۆتە دوو دڵییەوە".
زێدان وتیشی : " ماوەیەكی زۆر كەممان لەپێشە بۆ ئەوەی هەڵەكانمان بۆ یاری جامی سوپەری ئەوروپا چاك بكەینەوە ، بۆیە دەبێت زۆر بە وریایی مامەڵە بكەین".
دەشڵێت : " من پەلەم نییە لە گەرانەوەی رۆناڵدۆ ، چونكە ئەو پێویستی بە پشوو هەیە بۆ ئەوەی بەباشی بۆ وەرزی نوێ ئامادەبێت".

377 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/3/2017 12:33:33 PM
زیاتر ...