دۆسیە
ئاو له‌ ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا هۆكارێك بۆ ئاشتى دوو هۆكار بۆ جه‌نگ...
نه‌وزادى موهه‌ندیس
• پێناسه‌یه‌كى ئاو :
ئاو یه‌كێكه‌ له‌سه‌رچاوه‌ گرنگه‌كانى ژیان و ته‌ندروستى،به‌اڵم كه‌مى ئاوى پێویست بۆ پێداویستیه‌كانى ڕۆژانه‌ بۆته‌
مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ بۆ سه‌رژیانى سێیه‌كى دانیشتوانى زه‌وى.

• كه‌مى ئاو چیه‌؟
چه‌ند پێناسه‌یه‌كى جیاوازى هه‌یه‌ له‌وانه‌:
بریتیه‌ له‌ ناهاوسه‌نگى له‌ نێوان بوون و داواكارى له‌سه‌رى بۆ دابینكردنى پێداویستیه‌ كۆمه‌اڵیه‌تیه‌كان،یان بریتیه‌ له‌
زیادبوونى داواكارى له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ى كه‌ هه‌یه‌،یان بریتیه‌ له‌ تێكڕاى به‌كارهێنانى به‌رز به‌ به‌راوورد به‌و بڕه‌ى كه‌ هه‌یه‌
به‌تایبه‌تیش كاتێك ده‌سكه‌وتى ئه‌و بڕه‌ گرانه‌ یان زۆرى تێده‌چێت.
ئه‌م دیارده‌ى كه‌مى ئاوه‌ش،هه‌موو جیهانى گرتۆته‌وه‌،به‌هۆى فراوان بوونى شاره‌كان و گه‌شه‌كردنى دانیشتوان و زیادبوونى
به‌كارهێنانى ئاو بۆ كشتوكاڵ و پیشه‌سازى.




به‌كارهێنانى ئاو له‌ جیهاندا زۆر زیادى كردوه‌ به‌ دوو هێنده‌ى زیادبوونى گه‌شه‌ى دانیشتوان،له‌م سه‌ده‌ى كۆتاییه‌دا و كه‌مى
ئاویش كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو كیشوه‌ره‌كان ، به‌شێوه‌یه‌ك ڕێژه‌ى 40 %دانیشتوانى گۆى زه‌وى ده‌گرێته‌وه‌،به‌هاتنى 
ساڵى 2025،بڕى 8ر1 ملیار دانیشتوانى گۆى زه‌وى له‌ واڵتانێكدا ده‌بن كه‌ به‌ده‌ست كه‌مى ئاوه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و سێیه‌كى
دانیشتوانى زه‌ویش به‌ده‌ستى كه‌مى ئاوه‌وه‌ گریۆده‌ ده‌بن.
كاریگه‌رى گه‌وره‌ى نه‌بوونى ئاو،هه‌ر به‌وه‌وه‌ ناوه‌ستێت كه‌ ئاو بۆ خۆى كه‌م ده‌بێت،به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ نه‌توانرێت
خواردنى پێویستیش دابنی بكرێت،هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆى دابیننه‌كردنى وزه‌ و جوڵه‌ى ماكینه‌ى پیشه‌سازیش، ئه‌مه‌
سه‌ره‌ڕاى ده‌ستنه‌كه‌وتنى ئاوى خاوێن و پاراستنى ته‌ندروستیش،كه‌ ناتوانرێت ڕێگه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌كانیش
بگریێت،وه‌كو نه‌خۆشى ئایدز ،ڕۆژانه‌ 3800 منداڵ ده‌مرن له‌به‌ر نه‌بوونى یان كه‌مى ئاوى خواردنه‌وه‌ به‌هۆى نه‌بوونى
مه‌رجى ته‌ندروستى و پاك و خاوێنى.

• هۆكاره‌كانى كه‌مى ئاو:
گه‌لێك هۆكار هه‌ن كه‌ كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر كه‌م بونه‌وه‌ى ئاو له‌وانه‌:
1 .زیادبوونى ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان،ساڵى 2001 به‌ڕێژه‌ى 3 %دانیشتوان زیادى كردوه‌ به‌ به‌راوورد به‌ ساڵى
.2000
2 .پیس بوونى ژینگه‌یى.
3 .خراپ به‌كارهێنانى ئاو،به‌تایبه‌تیش سیسته‌مى ئاودێرى،كه‌ ده‌بێته‌ هۆى به‌ فریِۆدانى 30-70 %له‌ ئاو.
4 .به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى زه‌وى، كه‌ ناوده‌برێت به‌دیارده‌ى په‌نگخواردنه‌وه‌ى گه‌رمى،Warming Global كه‌ ده‌بێته‌
هۆى زیادبوونى ڕووبه‌ره‌كانى وشكانى و به‌ بیابانبوون.

• كاریگه‌ری كه‌مبونه‌وه‌ى ئاو
كه‌مبونه‌وه‌ى ئاوى سه‌ر زه‌وى و ژێر زه‌وى گه‌لێك كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت بۆ سه‌ر ژیان و گوزه‌ران و ژینگه‌ى سه‌ر زه‌وى
له‌وانه‌:
1 .تێبینى ده‌كرێت كه‌ كه‌مى ئاو ته‌نانه‌ت له‌و ناوچانه‌ش سه‌رهه‌ڵبدات كه‌ ڕێژه‌ى به‌رزى بارانیان لێده‌بارێت یان ئاوى
شریینیشیان هه‌یه‌، به‌هۆى خراپى ڕێوشوێنه‌كانى هه‌ڵگرتن و به‌كارهێنان و دابه‌شكردنى ئاوه‌وه‌ له‌الیه‌ن كۆمه‌ڵگا
ناوخۆییه‌كانه‌وه‌.
2 .كه‌مى ئاو زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ته‌واوى دانیشتوانى گۆى زه‌وى و ئه‌مه‌ش به‌هۆى زیادبوونى پێداویستى دانیشتوانه‌وه‌
به‌هۆى گه‌شه‌ى دانیشتوان و فراوان بوونى ئاوه‌دانى و زیادبوونى قه‌واره‌ى به‌كارهێنانى ئاو له‌ ماڵ و كارگه‌
پیشه‌سازیه‌كاندا.
3 .به‌ نزیكه‌ى پێنج یه‌كى دانیشتوانى دونیا ) 2ر1 )ملیار كه‌س له‌و ناوچانه‌ ده‌ژین كه‌ ئاویان كه‌مه‌، هه‌روه‌ها چوار
یه‌كى خه‌ڵكى له‌و ناوچانه‌ ده‌ژین كه‌ به‌واڵتى گه‌شه‌كردوو ده‌ناسرێن، كه‌ ئه‌وانیش به‌ده‌ست كه‌مى ئاوه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، به‌هۆى
نه‌بوونى ژێر خانى پێویست بۆ به‌كارهێنانى ئاوى ڕووبار و ئاوه‌كانى ژێر زه‌ویه‌وه‌.
4 .كه‌مى ئاو پاڵ به‌ خه‌ڵكانه‌وه‌ ده‌نێت كه‌ پشت ببه‌ستنه‌ سه‌ر سه‌رچاوه‌ى ئاوى ناخاوێن بۆ خواردنه‌وه‌،كه‌ ئه‌مه‌ش
ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى نه‌توانن پاك و خاوێنى خۆیان وماڵ و جلوبه‌رگه‌كانیان بپارێزن.
5 .به‌هۆى خراپى جۆرى ئاو و پیسبونیه‌وه‌،نه‌خۆشیه‌كانى سكچوون بڵاو ده‌بێته‌وه‌،وه‌ك كۆلێرا و له‌رزوتا و ...هتد.
هه‌روه‌ها كه‌مى ئاو ده‌بێته‌ هۆكار بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشى ته‌راخوما و تاعوون و تیفۆئیدو ....هتد.
6 .كه‌مى ئاو ده‌بێته‌ هۆكار بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاو له‌مااڵندا،كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى پیسبوونى ئه‌و ئاوانه‌ و زیادبوونى
مێشووله‌ كه‌ نه‌خۆشیه‌كانى له‌رزوتا و مه‌الریا و ...هتد. ده‌گوێزێته‌وه‌.
7 .كه‌مى ئاو ده‌بێته‌ هۆى بریكردنه‌وه‌ له‌ باشرتكردنى ئیداره‌دانى ئاو، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى ڕێگه‌گرتن له‌ زیادبوونى
مێشووله‌ و باڵوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كان و ڕێگه‌گرتن له‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه‌ به‌هۆى ئاوه‌وه‌ ده‌گوێزرێنه‌وه‌ وه‌ك به‌هلارزیا و
نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌كانى تر.
8 .كه‌مى ئاو ده‌بێته‌ هۆى به‌كارهێنانى ئاوى به‌كارهاتوو بۆ مه‌به‌ستى كشتوكاڵ له‌ گوند و شاره‌كاندا،10 %دانیشتوانى
جیهان ئه‌و خۆراكانه‌ به‌كارده‌هێنن كه‌ له‌ ئاوى به‌كارهاتوه‌وه‌ به‌رهه‌م هاتوون كه‌ تومخى كیمیاوى یان زینده‌ییه‌كان
له‌خۆده‌گرن كه‌ ده‌بنه‌ هۆى نه‌خۆشى.
به‌م شێوه‌یه‌ كه‌مى ئاوى پاك،مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ته‌واوى ژیان و ئاوه‌دانى گۆى زه‌وى، ئه‌وه‌تا به‌هاتنى ساڵى
2025 ،چلو هه‌شت واڵت به‌ده‌ست كه‌مى ئاوه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، نیوه‌ى گۆى زه‌وى ئاوى پاكیان ده‌ستناكه‌وێت، واڵته‌ هه‌ژاره‌كان
له‌هه‌مووان زیاتر زیانیان پێده‌گات،له‌كاتێكدا به‌شى هه‌ر تاكێك له‌ ئاو له‌ به‌ریتانیا یه‌كسانه‌ به‌ 150 لیرت / ڕۆژانه‌،ئه‌وا
كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ده‌ژین به‌پشكى ئاوێك كه‌ یه‌كسانه‌ ته‌نها به‌ 90 چركه‌ خۆشۆردن.

• چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كه‌م ئاوى:
ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ى گرتنه‌ به‌رى هه‌ندێك ڕێوشێونه‌وه‌ چاره‌سه‌رى كه‌مى ئاو بكرێت له‌وانه‌:
1 .به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ كه‌ ڕێگه‌ ده‌گرێت له‌ به‌فریِۆدانچوونى ئاو و چاككردنى سیسته‌مى ئاودێرى و گلدانه‌وه‌ى
زیاده‌ى ئاو.
2 .ڕێكه‌وتنه‌ سیاسیه‌كان له‌نێوان واڵتاندا، كه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى دابه‌شكردنى ئاو.
3 .هوشیاركردنه‌وه‌ى هاواڵتیان به‌ به‌كارهێنانى باشى ئاو، له‌ڕێگه‌ى ڕاگه‌یاندن و ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه‌.
4 .به‌رزبونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى ئاو له‌الیه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه‌ له‌ 70-80 ملیۆن دۆالر سااڵنه‌ بۆ نزیكه‌ى 180 ملیۆن دۆالر
سااڵنه‌.

• كێشه‌ى ئاو و ملمالنێكانى ئاینده‌
له‌گه‌ڵ زیادبوونى خێرایى داواكارى له‌سه‌ر ئاوى شریین،هه‌ڵگرتنى ئاو له‌سه‌ر زه‌وى ناجێگری ده‌بێت،چونكه‌ سه‌رچاوه‌كانى
ئاو مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌ له‌ ئه‌جنامى زیادبوونى داواكارى له‌سه‌ر ئاو له‌ چه‌ندین الوه‌:
زیادبوونى دانیشتوان و پێداویستیان بۆ ئاوى خاوێنى خواردنه‌وه‌ و ته‌ندروستى گشتى و به‌رهه‌م هێنانى خۆراك و
پیشه‌سازى. هه‌روه‌ها گۆڕانى كه‌شوهه‌وا و زیادبوونى ماوه‌ى وشكه‌ ساڵى و سه‌ره‌ڕاى زیادبوونى ژماره‌ى دانیشتوان كه‌
ده‌بێته‌ هۆى تێكچوونى چۆنێتى دابینكردنى ئاو و چۆنێتى به‌كارهێنانى له‌سه‌ر ئاستى جیهان، كه‌ سه‌رچاوه‌كانى ئاوى
شریین به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر مه‌ترسیدار ڕوو له‌كه‌مبونن.


كه‌ئه‌مه‌ش زه‌نگێكه‌ بۆ )) شه‌ڕى ئاو (( له‌سااڵنى داهاتوودا و له‌م سه‌ده‌یه‌دا، كه‌ مه‌ترسى ملمالنێ له‌سه‌ر ئاو زیاد
ده‌بێت،چونكه‌ داواكارى جیهانى له‌سه‌ر ئاو به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌ڕێژه‌ى 40 %به‌هاتنى ساڵى 2030.له‌كاتێكدا واڵتانى
گه‌شه‌كردوو و باشرت ئاویان ده‌ستده‌كه‌وێت به‌هۆى چنی و هندستانه‌وه‌، چونكه‌ پێشكه‌وتنیان نزیكه‌ له‌ نیوه‌ى پێشكه‌وتنى
هه‌موو دونیاوه‌ به‌ره‌و ئاماجنى ئاوى خواردنه‌وه‌.
به‌اڵم ناوچه‌ عه‌ره‌بیه‌كان له‌ پێشه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ دێن كه‌ گه‌وره‌ترین زیانیان پێده‌گات، به‌هۆى كێشه‌ى ئاوه‌وه‌، زۆرێك له‌
لێكۆڵینه‌وه‌ سرتاتیژیه‌كان واى بۆ ده‌چن كه‌ زیاتر له‌ كێشه‌ و ملمالنێیه‌ك سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن له‌ماوه‌ى 40 ساڵى داهاتوودا.
به‌شێوه‌یه‌ك زه‌ویه‌ عه‌ره‌بیه‌كان هه‌موو سیمایه‌كى به‌پیتى له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌هاتنى ساڵى 2025 به‌هۆى كه‌مى ئاوى
ڕووباره‌كانه‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ڕۆخى ده‌ریاكانه‌وه‌ هه‌ر كاتێك گه‌یشتنه‌ به‌رزى 1 مه‌تر ڕاسته‌وخۆ كارده‌كاته‌
سه‌ر 41 هه‌زار كم چوارگۆشه‌ له‌ زه‌ویه‌كانى كه‌نار ده‌ریاكان، به‌تایبه‌تیش له‌ میسر و تونس و مه‌غریب و جه‌زائری و كوێت و
قه‌ته‌ر و به‌حره‌ین و ئیمارات.


به‌م شێوه‌یه‌ له‌ په‌راوێزى كێشه‌ى ئاودا، جیهان پێویستى به‌مامه‌ڵه‌ى نوێ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئاودا،به‌شێوه‌یه‌ك واڵته‌
پیشه‌سازیه‌كان به‌شێكى ئه‌م لێپرسراوێتیه‌یان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ له‌م كێشه‌ جیهانیه‌دا، به‌هۆى خراپى به‌كارهێنانیه‌وه‌،
هه‌ربۆیه‌ داواده‌كرێت كه‌ یاساى زۆر توند ده‌ربكرێت بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ پیس بونى ئاو. هه‌روه‌ها دامه‌زراندنى واڵته‌كان بۆ
وێسگه‌كانى پاكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌رى ئاو له‌ پاشه‌ڕۆ و پیسیه‌كان، و كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى فڕێدانى پیسیه‌كان بۆ ناو ئاوه‌كان
بۆ پاراستنى سه‌المه‌تیان، و به‌رپاكردنى هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى سه‌رتاسه‌رى جیهانیش بۆپاراستنى سه‌رچاوه‌كانى خاوێن و
شریین.

• كێشه‌ى كه‌مى ئاو ده‌بێته‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ملمالنێیه‌كى جیهانى
ڕاپۆرتێكى هواڵگرى ئه‌مریكى ئاشكراى ده‌كات كه‌ پێداویستیه‌كانى دونیا له‌ ئاوى شریین تاساڵى 2040 ناهاوسه‌نگ
ده‌بێت، ئه‌مه‌ش زه‌نگێكه‌ بۆ زیاتر ناجێگریى سیاسى و به‌رگرتن له‌گه‌شه‌ى ئابورى و بازاڕه‌كانى خواردنى دونیا ده‌خه‌نه‌ به‌ر
مه‌ترسیه‌وه‌.
هه‌مان ڕاپۆرت ئاشكراى ده‌كات كه‌ ناوچه‌كانى باشوورى ئاسیا و ڕۆژهه‌اڵتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقیا ڕووبه‌ڕووى
ئاڵنگارى گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاودا كه‌ ده‌بێته‌ هۆى ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌رهه‌مهێنانى خۆراك و وزه‌دا.
هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ى 10 ساڵى داهاتوودا،ملمالنێكان له‌سه‌ر ئاو زیاد ده‌بن و به‌هاتنى ساڵى 2030 ،داواكارى له‌سه‌ر ئاوى
شریین به‌ڕێژه‌ى 40 %زیاد ده‌كات. و مه‌ترسیه‌كانیش زیاتر ده‌بن و له‌ ڕابووردووشدا چه‌ندین ملمالنێ له‌ نێوان واڵتاندا
ڕویان داوه‌ له‌سه‌ر ئاو. وه‌ك هندستان و پاكستان و ئیسڕائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان و سوریا و عێراق.


هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى ئاوه‌ هاوبه‌شه‌كانى ژێر زه‌وى و به‌كارهێنانى وه‌كو چه‌كێك یان ئاماجنێكى تریۆریستى نوێ
گرمیانه‌یه‌كى به‌هێزن، چونكه‌ به‌كارهێنانى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى ئاو ئاماجنێكى سانا و زۆر كاریگه‌رن. هه‌مان ڕاپۆرت
ده‌رخیستوه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسى ڕووبه‌ڕووى ڕووبارى)) براهمابوترا(( ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌هندستان و به‌نگالدیشه‌وه‌
سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت و ڕووبارى ))ئامۆداریاش(( له‌ ئاسیاى ناوه‌ڕاست. و كێشه‌ى زیادبوونى دانیشتوان و گۆڕانى كه‌شوهه‌وا
و گه‌شه‌ى ئابورى هۆكارێكن بۆ زیاتر داواكارى له‌سه‌ر ئاو و به‌ تایبه‌تیش تا هاتنى ساڵى 2040 .هیچ ڕێگا چاره‌یه‌كى
ئاسانى ته‌كه‌نه‌لۆژیاش له‌ ئاسۆدا نیه‌ بۆ باشرتكردنى ئیداره‌دانى ئاو.به‌اڵم باشرتین ڕێگا بریتیه‌ له‌ به‌كارهێنانى به‌تواناتر بۆ
مه‌به‌ستى كشتوكاڵى كه‌ به‌ ڕێژه‌ى 70 %ئاوى شریین به‌كارده‌هێنێت.


• كۆڕبه‌نده‌ جیهانیه‌كانى تایبه‌ت به‌ ئاو
له‌كۆڕبه‌ندى جیهانى له‌ مه‌ڕسیلیا )) باشوورى ڕۆژهه‌اڵتى فه‌ڕه‌نسا(( بۆ ئاو 130 واڵت به‌ڵێنیاندا كه‌ هه‌رچى زووه‌ یاساى
جیهانى جێبه‌جێبكه‌ن بۆ ده‌سكه‌وتنى ئاوى خواردنه‌وه‌ و ته‌ندروست كه‌ له‌الیه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ به‌ڕه‌مسى له‌
ته‌مووزى 2010 دا دانیپێدانراوه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنى وه‌زیره‌كاندا له‌ مه‌ڕسیلیا.
هه‌روه‌ها له‌ كۆڕبه‌ندى ساڵى 2009ى ئه‌ستانبوڵیشدا، دانیپێدانراوه‌ته‌وه‌ و ده‌سكه‌وتنى ئاوى خواردنه‌وه‌ بۆته‌
پێداویستیه‌كى زۆر گرنگ و به‌بێ بوونى ئاو هیچ گه‌شه‌كردنێك ڕوونادات.


• هۆكاره‌كانى كێشه‌كه‌:
به‌پێى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ نوێیانه‌ى كه‌ له‌الیه‌ن چه‌ندین ڕێكخراوى جیهانیه‌وه‌ ده‌رچوون كه‌ گرنگى ده‌ده‌ن به‌كاروبارى ئاو له‌
جیهاندا، ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ كێشه‌ى ئاو هه‌یه‌ له‌ جیهاندا به‌هۆى گۆڕانه‌كان له‌ كه‌شوهه‌وادا كه‌ دونیا له‌م دواییانه‌دا به‌خۆیانه‌وه‌
بینیوه‌، له‌ په‌نگخواردنه‌وه‌ى گه‌رما و وشكبونه‌وه‌،هه‌روه‌ها ده‌ریاخنستوه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕووباره‌ سه‌ره‌كیه‌كان پێده‌چێت
وشك بنب له‌ په‌جنا ساڵى داهاتوودا، و له‌گه‌ڵ زیادبوونى ژماره‌ى دانیشتواندا بۆ 9 ملیار كه‌س له‌ نیوه‌ى سه‌ده‌ى بیست و
یه‌كه‌مدا ئه‌وا كێشه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تى زه‌ق ده‌بێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان داوا له‌ واڵتانى ئه‌ندامى ده‌كات كه‌ بكه‌ونه‌
خۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر و به‌كارهێنانى ڕیگاى زانستى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌فریِۆچوونى ئاو وچاره‌سه‌رى كه‌مى ئاو و
مۆركردنى ڕێكه‌وتنامه‌ى هاوكارى هاوبه‌ش له‌سه‌ر دابه‌شكردنى ئاو له‌نێوانیاندا.

• سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌ ناوچه‌ى واڵتانى عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌اڵتى ناوه‌ڕاستدا:
1 .ئاوى باران:
زۆربه‌ى واڵتانى عه‌ره‌بى ده‌كه‌ونه‌ ناوچه‌یه‌كى وشكه‌وه‌، یان نیمچه‌ وشكه‌وه‌ كه‌ تێكڕاى باران بارین كه‌مرته‌ له‌ 300 ملیمه‌تر
سااڵنه‌، ئه‌گه‌رى زیادبوونى كشتوكاڵ به‌ڕێژه‌ى 70 %به‌رزتر ده‌بێت به‌ به‌رزبونه‌وه‌ى تێكڕاى باران بارینه‌وه‌ كه‌ كه‌مرت نه‌بێت
له‌ 400 ملم سااڵنه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى ڕێكوپێك دابه‌شببێت، هه‌روه‌ها هۆكارى تر وه‌ك ڕشتنى داووده‌رمان و په‌ین و
پاككردنه‌وه‌ له‌ گژوگیا بۆ ئه‌وه‌ى جووتیار به‌رهه‌مێكى زۆرو باشى ده‌سكه‌وێت.


ئه‌و واڵته‌ عه‌ره‌بیانه‌ى كه‌ ده‌كه‌ونه‌ به‌شى ڕۆژهه‌اڵته‌وه‌ وه‌ك عێراق و سوریا و لوبنان و فه‌له‌ستنی و ئوردون،پێش كۆتایى ئه‌م
سه‌ده‌یه‌ سه‌رچاوه‌ى ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى به‌روبومه‌ كشتوكاڵیه‌كان بوون وه‌ك دانه‌وێڵه‌ و لۆكه‌ و ...هتد. چونكه‌ له‌ شێوه‌ى
كشتوكاڵى دێمی و به‌راو بوون. به‌اڵم له‌ ئێستادا به‌هۆى دیارده‌كانى به‌بیابانبوون و پله‌ى گه‌رماى به‌رزه‌وه‌ به‌ده‌ست كه‌مى 
ئاوه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.له‌به‌رئه‌وه‌ و به‌هۆى گه‌رده‌لووله‌ ملیه‌كانه‌وه‌ دانیشتوان ناوچه‌كه‌ چۆڵ ده‌كه‌ن به‌ره‌و ده‌وروبه‌رى شاره‌
گه‌وره‌كان و به‌مه‌ش كه‌رتى كشتوكاڵى زیانى گه‌وره‌یان به‌رده‌كه‌وێت.
هۆكاره‌كانى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا و دابه‌زینى ئاستى ئاو و كه‌مى باران و وشكبونه‌وه‌ له‌ ڕووى زانستى سیاسیه‌وه‌
ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پشتگوێخسنت و گه‌نده‌ڵى ئیدارى و ملمالنێ سیاسیه‌كانى نێوان هه‌ریه‌كه‌ له‌ توركیا و سوریا و عێراق به‌هۆى
گۆڕینى ئاڕاسته‌ى به‌رده‌وامى ڕووباره‌كانه‌وه‌ له‌ناو خۆى توركیادا.

2 .ئاوى ڕووباره‌كان :
به‌پێى سه‌رچاوه‌كان،له‌ ئێستادا ژماره‌ى ڕووباره‌ به‌رده‌وامه‌كان له‌ واڵتانى عه‌ره‌بیدا له‌ 50 ڕووبار تێپه‌ڕ ناكه‌ن له‌ناویشیاندا
ڕووبارى دجیله‌ و فوراتیش هه‌ن.
له‌و ڕووبارانه‌ ڕووبارى نیله‌ كه‌ درێژترین ڕووبارى عه‌ره‌بیه‌ و دواتر ڕووبارى فورات كه‌ له‌كوردستانى توركیاوه‌ سه‌رچاوه‌
ده‌گرێت و 440 كم له‌ناو توركیا و 675كم له‌ سوریادا و 2900 كم له‌ عێراقدایه‌ و دواتر ڕووبارى دجیله‌یه‌ كه‌ به‌هه‌مان
شێوه‌ له‌ كوردستانى باكوره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت و 300كم له‌ناو توركیا و 1730 كم له‌ عێراقدایه‌ و ماوه‌یه‌كى كورتیش
ده‌چێته‌ ناو خاكى سوریاوه‌. و له‌گه‌ڵ فورات یه‌كده‌گرن و ده‌ڕژێنه‌ ناو كه‌نداوى عه‌ره‌بیه‌وه‌.



هێڵكارى سه‌رچاوه‌ى ناوخۆیى ئاوى شریین)مه‌ترسێجا/ تاك(
له‌گه‌ڵ به‌ركاهێنانى ئاوى شریین) % له‌سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان له‌هه‌ر واڵتێك(
له‌ واڵتانى عه‌ره‌بیدا
ڕووبارى عاصى له‌ لوبنان سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت و ده‌چێته‌ سوریا و دواتر بۆ لیواى ئه‌سكه‌نده‌رونه‌ و ده‌ڕژێته‌ ناو ده‌ریاى سپى
ناوه‌ڕاسته‌وه‌، توركیا داوا ده‌كات كه‌ ئه‌م ڕووباره‌ به‌ ڕووبارێكى نێوده‌وڵه‌تى ناوبربێت چونكه‌ به‌ 3 واڵتدا تێپه‌ڕده‌بێت،به‌اڵم
ڕازى نیه‌ هه‌ردوو ڕووبارى دجیله‌ و فورات به‌ ڕوبارى نێوده‌وڵه‌تى ناوبربێن.
ڕووبارى ئوردون، كه‌له‌ 3 سه‌رچاوه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت و 3 ڕووبارى لێپێكدێت))بانیاس_دان له‌ سوریا و حه‌صه‌بانى له‌ لوبنان
(( و هه‌رسێكیان یه‌كده‌گرن له‌ به‌شى باكورى دۆڵى حۆله‌ و ڕووبارى سه‌ریعه‌ پێكدێنن.دواتر ده‌ڕژێته‌ ناو ده‌ریاچه‌ى
ته‌به‌ریه‌وه‌ و له‌دواى ده‌رچوونى ڕووبارى یه‌رموكى له‌ سوریا لێده‌بێته‌وه‌ له‌ لوبنانیشدا ڕووبارى لیتانى لێجیاده‌بێته‌وه‌.


• ئاوى ژێر زه‌وى:
بریتیه‌ له‌و ئاوه‌ى كه‌ له‌ ڕێگه‌ى هه‌ڵكه‌ندنى بریه‌وه‌ ده‌ستمان ده‌كه‌وێت،كه‌ پارێزراوه‌ له‌هه‌ندێ چینى به‌ردیدا. و له‌ ژێر زه‌ویدا
و له‌ ئه‌جنامى كۆبونه‌وه‌ى باران و به‌فر له‌و حه‌وزانه‌دا، و ئاوى ژێر زه‌وى به‌ به‌رده‌وامى نوێ ده‌بێته‌وه‌ به‌به‌رده‌وامى
چۆڕاندنى باران و به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ.
ئاوى ژێر زه‌ویش به‌گۆڕانكاریه‌ كه‌ش و هه‌واییه‌كان كاریتێده‌كرێت وه‌ك كه‌مى ئاو و باراناو و وشكبوونى ئه‌و حه‌وزه‌
ئاویانه‌ى ژێر زه‌وى ده‌بێته‌ هۆى داڕمانى زه‌وى ناوچه‌كه‌.


• ئاو و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان :
ئاماژه‌ به‌ عورف و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان،هه‌ڵهێنجراو له‌ ڕێكه‌وتنامه‌ى هێلسنكى ساڵى 1993، هه‌ر ڕووبارێك سنورى
نێوده‌وڵه‌تى واڵتێك بربِێت و به‌ واڵتى دووه‌مدا تێپه‌ڕ ببێت و دواتر بڕژێته‌ كه‌ناره‌كانیه‌وه‌ یان واڵتى سێیه‌مه‌وه‌،ئه‌وا ئه‌و
ڕۆخه‌ ئاویه‌ به‌ ڕووبارێكى نێوده‌وڵه‌تى داده‌نرێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و واڵتانه‌ى ڕووباره‌كه‌ى لێهه‌ڵده‌قوڵێت و ئه‌و واڵتانه‌ى پیایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌و واڵته‌شى ده‌ڕژێته‌
كه‌ناره‌كانیه‌وه‌، هه‌رسێكیان مافیان له‌و ڕووباره‌دا هه‌یه‌. و له‌ ڕێگه‌ى لیژنه‌ى پسپۆڕه‌وه‌ به‌شى هه‌ریه‌كه‌یان دیاریده‌كرێت.


• ئاو هۆكارێكى ڕاسته‌وخۆ بۆ جه‌نگه‌كان :
ئاماژه‌ به‌ ڕاپۆرتێكى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌ ناونیشانى )) ئاو له‌ جیهانێكى گۆڕاودا(( دا هاتوه‌ كه‌ به‌هاتنى ساڵى 2030 ،
نیوه‌ى دانیشتوانى دونیا له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین كه‌ ئاویان كه‌مه‌،كه‌ له‌نێوان 75 – 250 ملیۆن كه‌سیان به‌ته‌نها له‌ كیشوه‌رى
ئه‌فریقادایه‌. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ كه‌مى ئاو له‌ناوچه‌ وشك و نیمچه‌ وشكه‌كاندا ده‌بێته‌ هۆى كۆچكردنى 240-700 ملیۆن
كه‌س. به‌هۆى وشكبوونى سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانه‌وه‌. كه‌ ده‌بێته‌ هۆى دروستكردنى كێشه‌یه‌كى جیهانى بۆ هه‌ر تاكێك،له‌
ئێستادا)) 1)) ملیار كه‌س واته‌ شه‌ش یه‌كى دانیشتوانى سه‌ر زه‌وى ڕۆژانه‌ ڕووبه‌ڕووى كه‌میه‌كى توندى ئاو ده‌بنه‌وه‌.
به‌تایبه‌تیش له‌ناوچه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كاندا به‌هۆى به‌كارهێنانى ئاوێكى زۆره‌وه‌. كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ چۆڕبڕبوونى سه‌رچاوه‌كانى
ئاو له‌ماوه‌ى 20 ساڵدا.

هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان پێشبینى ده‌كات كه‌ 30 واڵت به‌ده‌ست )) كه‌مى ئاوه‌وه‌(( ده‌ناڵێنن له‌ساڵى 2025دا، له‌
كاتێكدا له‌ساڵى 1990دا ته‌نها 20 واڵت بوون، كه‌ 18 واڵتیان ده‌كه‌ونه‌ ڕۆژهه‌اڵتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقاوه‌. میسر و 
لیبیاش خرانه‌ ئه‌و لیسته‌ى ساڵى 1990وه‌.به‌هه‌مان شێوه‌ ئیسڕائیل و صۆمالیش خرانه‌ هه‌مان لیسته‌وه‌، كه‌مى ئاو بریتیه‌
له‌وه‌ى كه‌ هه‌ر تاكێك نه‌توانێت بڕى 1000 مه‌تر سێجا یان كه‌مرت له‌ ساڵێكدا دابنی بكات.
به‌هه‌مان شێوه‌ واڵتانى مۆریتانیا و كوێت و ئوردون و میسر له‌و واڵتانه‌ن كه‌ پارێزراو ننی له‌ ڕووى سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌وه‌، به‌
پێى پۆلێنكردنێك كه‌ له‌الیه‌ن ))گروپى مایلكرۆفتى به‌ریتانیا(( وه‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ شیكردنه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كان، هه‌مان گروپ
ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه‌ كه‌ كه‌مى ئاو له‌ ڕۆژهه‌اڵتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقادا ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ و
گرفتى سیاسى و به‌رزبونه‌وه‌ى نرخه‌كانى نه‌وت. هه‌ربۆیه‌ ئامۆژگارى كۆمپانیاكان ده‌كه‌ن كه‌ له‌كاتى وه‌به‌رهێناندا حسابى
وورد بۆ بوونى ئاو و ده‌سكه‌وتنى بكه‌ن به‌هۆى زۆرى دانیشتوان و داواكارى له‌سه‌ر ئاو و هۆكاره‌ كه‌ش و
هه‌واییه‌كانیشه‌وه‌.



ڕایانگه‌یاندوه‌ كه‌ مۆریتانیا له‌ مه‌ترسیدارترین واڵته‌كانه‌ له‌ ڕۆژئاواى ئه‌فریقادا به‌هۆى كه‌مى سه‌رچاوه‌كانى ئاوه‌وه‌ له‌ناو
160 واڵتدا كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ گروتونیه‌تیه‌وه‌ دواى ئه‌ویش هه‌ریه‌كه‌ له‌ كوێت و ئوردون و میسر و ئیسڕائیل و نه‌جیه‌ر و
عێراق و سه‌ڵته‌نه‌ى عومان و ئیمارات دێن.
بێگومان سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌مدا، گه‌لێك كێشه‌ و ملمالنێى سیاسى به‌خۆوه‌ ده‌بینێت له‌ زۆر ناوچه‌ى ئاسیا و ئه‌فریقاو
ڕۆژهه‌اڵتى ناوه‌ڕاستدا به‌تایبه‌تى كه‌ هه‌موانیشیان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى ئاو و حه‌وزه‌ ئاویه‌كان ده‌بێت له‌ پێناو دابینكردنى
پێداویستیه‌ زۆره‌كانیاندا. كه‌ كێشه‌ سیاسى و سنوریه‌كانیش هێنده‌ى تر هانیان ده‌دات.
به‌پێى بۆچوونى پسپۆڕان،ملمالنێ له‌سه‌ر سامانه‌ سروشتیه‌كان هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ تا ئێستا یه‌كێك بوه‌ له‌ نیشانه‌كانى
سایكۆلۆجیه‌تى مرۆڤایه‌تى،به‌اڵم له‌سه‌رده‌مێك بۆ سه‌رده‌مێكى تر شێوازه‌كانى گۆڕدراوه‌،له‌سه‌ده‌ى بیستدا سیماكانى
پێشربِكێ و ملمالنێ ده‌ركه‌وتن كه‌ دونیا به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ بۆ دابینكردنى سامانه‌ سروشتیه‌كان و سه‌رچاوه‌كانى وزه‌ و
ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى بازاڕه‌ جیهانیه‌كان.
زۆر ڕێگه‌ى تێده‌چێت كه‌ واڵتان ئاو وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ژیان به‌كاربێنن وه‌ك ئامڕازێك و ئاماجنێكیش بۆ
هه‌اڵیسانى جه‌نگه‌كان كه‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ تێكدان و هه‌ڵته‌كاندنى جێگریى و ئاسایشى دونیا.
بۆ منونه‌، واڵتانى وه‌كو)) میسر و ئۆگه‌ندا و ئه‌سیوبیا(( له‌ ئاوى ڕووبارى نیلدا به‌شدارن، ))عێراق و سوریا و توركیا ((له‌
ئاوى ڕوبارى فوراتدا به‌شدارن، هه‌ریه‌كه‌ له‌ ))ئوردون و لوبنان و سوریا و فه‌له‌ستنی(( ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى
))ئیسڕائیل(( به‌سه‌ر ڕووبارى ئوردوندا و ڕووبارى یه‌رموك و هه‌ردوو ڕووبارى لیتانى و وه‌زانى و ڕووبارى جه‌لیل له‌
جۆالندا.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ كۆماره‌كانى ئاسیاى ناوه‌ڕاستیش وه‌ك ))قرغیستان و كازاخستان و ئۆزباكستان و تاجیكستان و
توركومانستان ((به‌شدارن له‌ ژماره‌یه‌ك ڕووباردا، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌ ))پاكستان و هندستان و به‌نگالدیش و نیپاڵیش((
به‌شدارن له‌ ژماره‌یه‌ك ڕووبارى بچوكدا.
هه‌ربۆیه‌ زۆرێك له‌ واڵتان ڕووبه‌ڕووى ملمالنێى توندى سیاسى یان پێكدادان و جه‌نگى خوێناوى ده‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ واڵتانى
دراوسێیاندا یان به‌شدار له‌گه‌ڵیاندا له‌ سه‌رچاوه‌كانى ئاو و ڕووباره‌كانه‌وه‌، له‌و واڵتانه‌ى كه‌ پێشبینى ده‌كرێت كه‌ ئاو ببێته‌
هۆكارى هه‌اڵیسانى جه‌نگ،بریتنی له‌ :


1 .میسر
دواى ئه‌وه‌ى 7 واڵتى ئه‌فریقیا به‌بێ میسر و سودان ،ڕێكه‌وتنێكیان واژۆكردوه‌ له‌سه‌ر دووباره‌ دابه‌شكردنه‌وه‌ى
پشكه‌كانیان له‌ ئاوى ڕووبارى نیل كه‌ ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ واڵتانى )) ئۆگه‌ندا و كینیا و ئه‌سیوبیا و ته‌نزانیا و كۆنگۆ و
ڕواندا و بۆرۆندى((بون.
میسر به‌حوكمى مێژووی دێرین و زۆرى ژماره‌ دانیشتوانى و له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌اڵتى مجال عبدالناصردا وه‌ك ڕابه‌رێكى
كیشوه‌رى ئه‌فریقیا، پشكى خۆى مسۆگه‌ر بوو له‌ ئاوى نیلدا و هیچ پڕۆژه‌یه‌كیش نه‌ده‌كرا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى پێشوه‌خته‌ى
میسر له‌سه‌ر ڕووبارى نیل له‌ پڕۆژه‌ى كاره‌با و به‌نداو و ...هتد.
به‌اڵم له‌ ئێستادا به‌هۆى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا سیاسى و ئابوریه‌كانى كیشوه‌رى ڕه‌شه‌وه‌، و گه‌رمبون و سه‌رهه‌ڵدانى
ملمالنێكان له‌الیه‌ك له‌نێوان میسر و سودان و له‌الیه‌كى تریشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ 8 واڵتى ئه‌فریقیدا و كاڵبونه‌وه‌ى ڕۆڵى ڕابه‌رایه‌تى
میسر له‌ ناوچه‌كه‌دا.وایكردوه‌ كه‌ ئه‌و واڵته‌ ئه‌فریقیانه‌ گوێ نه‌ده‌نه‌ داواكارى و پێداویستیه‌كانى میسر له‌ ئاوى نیل.
هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆبونى باشورى سودانیش له‌ساڵى 2012دا ،هێنده‌ى تر كێشه‌كانى نێوان میسر و سودانى زه‌قكرده‌وه‌ و
به‌ده‌ستێوه‌ردانى ئیسڕائیلیش له‌كاروبارى باشورى سودان و به‌تایبه‌تیش كارى فشارى ئاوى نیل دژى سودان و میسر و
هێنده‌ى تر مه‌ترسى هه‌اڵیسانى جه‌نگ له‌نێوان میسر و سودان و ئه‌و واڵته‌ ئه‌فریقیانه‌دا هێنایه‌ گۆڕێ له‌سه‌ر پشك و
به‌شیان له‌ ئاوى نیل.


2 .ئیسڕائیل
ته‌پڵى هه‌اڵیسانى جه‌نگ له‌ زۆر جێگه‌ لێده‌درێت به‌هۆى ))ئاوه‌((وه‌. ئیسڕائیل به‌هێز و زۆره‌ملێ ده‌ستیگرتوه‌ به‌سه‌ر به‌شى
هه‌ره‌ گه‌وره‌ له‌ ئاوى واڵتانى عه‌ره‌بى له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڕووبارى ئوردون و لیتانى و ده‌ریاچه‌ى ته‌به‌ریه‌دا.
ئیسڕائیل هه‌ر له‌سااڵنى شه‌ستى سه‌ده‌ى ڕابوردوه‌وه‌ له‌ هه‌وڵى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى سه‌رچاوه‌كانى ئاودایه‌ كاتێك كێشه‌ى
كه‌مى ئاو سه‌ریانهه‌ڵدا. و دواى ئه‌وه‌ى كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر جوله‌كه‌ كۆچیان كرد بۆ ئیسڕائیل و پڕۆسه‌ى نیشته‌جێكردن و
ئاوه‌دانیان ده‌ستیپێكرد. و هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه‌ ئیسڕائیل هه‌ریه‌كه‌ له‌به‌رى ڕۆژئاواى فه‌له‌ستنی و به‌رزاییه‌كانى جۆالنى
سوریاى داگریكرد.
هه‌روه‌ها ئیسڕائیل له‌ كیشوه‌رى ئه‌فریقیاشدا له‌ ملمالنێیه‌كى توندایه‌ و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌سیوبیادا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌
گرنگرتین سه‌رچاوه‌كانى ڕووبارى نیل بۆ دروستكردنى به‌نداوى كارۆئاوى و گلدانه‌وه‌ى ئاو. بۆ زیانگه‌یاندن به‌ میسر و 
سودان و كێشه‌ و ملمالنێى عه‌ره‌ب- ئیسڕائیل له‌سه‌ر ئاو گه‌یشتۆته‌ ئاستێك ناتوانرێت به‌رگه‌ بگریێت و زوو بێت یان
دره‌نگ جه‌نگێكى خوێناوى هه‌ڵده‌گریسێت له‌ نێوان عه‌ره‌به‌كان و ئیسرائیلدا له‌سه‌ر ئاو.


3 .سوریا و عێراق
هه‌ردوو واڵت ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست كێشه‌ى كه‌مى ئاوى هه‌ردوو ڕووبارى دجیله‌ و فوراته‌وه‌ به‌هۆى گلدانه‌وه‌ و دروستكردنى
ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ به‌نداو له‌الیه‌ن توركیاوه‌، كه‌مى و دابه‌زینى ئاستى ئاوى هه‌ردوو ڕووباره‌كه‌ مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر
ژیان له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ سوریا و عێراقدا.


دابه‌زینى ئاستى ئاوى ڕووبارى فورات له‌ به‌نداوى فوراتدا
زۆربه‌ى شاره‌زایان واى بۆ ده‌چن كه‌ جه‌نگه‌كانى ئاینده‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا زۆربه‌یان له‌سه‌ر دابینكردنى ئاوى پێویست ده‌بێت بۆ
خواردنه‌وه‌ و كشتوكاڵ.واڵتانى عه‌ره‌بیش زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كانیانه‌وه‌یه‌ له‌ واڵتانى
دراوسێدا. چونكه‌ زۆربه‌ى ڕووباره‌كان به‌النى كه‌م به‌سێ واڵتدا تێده‌په‌ڕن )) واڵتى سه‌رچاوه‌ _ ڕاگوزه‌ر- ڕۆخ (( و به‌مه‌ش
به‌ ڕووبارى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ناسرێن چونكه‌ ناكه‌ونه‌ ژێر سه‌روه‌رى نیشتیمانیه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆر كات ئاوى دجیله‌ و فورات
وه‌ك كارتى فشار له‌الیه‌ن ده‌سه‌اڵتدارانى توركیاوه‌ به‌كارده‌هێنرێن دژى عێراق و سوریا. و توركیاش تا ئێستا ڕازى نیه‌
دجیله‌ و فورات به‌ ڕووبارى نێوده‌وڵه‌تى بناسێت بۆ ئه‌وه‌ى مافى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنیان به‌خۆى بدات دوور له‌ به‌شداریكردنى
هه‌ریه‌كه‌ له‌ عێراق و سوریا.
به‌اڵم له‌هه‌مان كاتدا داوا ده‌كات كه‌ ڕووبارى عاصى كه‌له‌ شاخه‌كانى لوبنانه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت و به‌سوریادا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌
لیواى ئه‌سكه‌نده‌رونه‌ى داگریكراو له‌الیه‌ن توركیاوه‌ ده‌ڕژێته‌ ناو ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاسته‌وه‌ داوا ده‌كات كه‌ به‌ ڕووبارێكى
نێوده‌وڵه‌تى بناسرێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووباره‌ به‌ ڕووبارێكى نێوده‌وڵه‌تى بناسرێت ڕاسته‌وخۆ ماناى
دانپیادانانى سوریایه‌ به‌ داگریكردنى لیواى ئه‌سكه‌نده‌رونه‌ له‌الیه‌ن توركیاوه‌ و ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ خاكى توركیا.
توركیا له‌ مێژه‌ كار له‌سه‌ر دروستكردنى به‌نداو و گۆڕینى ئاڕاسته‌ى ڕووباره‌كان كه‌ ژماره‌یان زیاد له‌ 100 ڕووبار ده‌بێت
جگه‌ له‌ دجیله‌ و فورات ده‌كات بۆ ناو خاكى توركیا،به‌مه‌به‌ستى فشار خستنه‌ سه‌ر هه‌ریه‌كه‌ له‌ سوریا و عێراق و به‌مه‌ش
ئه‌گه‌رى هه‌اڵیسانى جه‌نگى خوێناوى هه‌یه‌ له‌ ئاینده‌دا له‌ نێوان هه‌ریه‌كه‌ له‌ توركیا و سوریا و عێراق له‌الیه‌ك و له‌ نێوان
سوریا و عێراق له‌الیه‌كى تره‌وه‌.


4 .واڵتانى كه‌نداو
واڵتانى كه‌نداو له‌ بنچینه‌دا به‌ده‌ستى كه‌مى ئاوى شریینه‌وه‌ ده‌ناڵێنن نه‌ك بۆ كشتوكاڵ به‌ڵكو بۆ خواردنه‌وه‌ش،به‌اڵم به‌هۆى
پااڵوتنى ئاوى ده‌ریاوه‌ توانراوه‌ ئاوى خواردنه‌وه‌ ده‌ستبخه‌ن به‌ نرخێكى زۆر گران به‌اڵم تاكو ئێستا نه‌توانراوه‌ ئاوى
كشتوكاڵ دابنی بكه‌ن چونكه‌ ئاوى پااڵوته‌ى ده‌ریا بۆ كشتوكاڵ ناگوجنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئاسایشى خۆراكى واڵتانى كه‌نداو
نه‌توانراوه‌ بپارێزرێت كه‌ له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدا بوون بۆ دابینكردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراكى بۆ واڵتانى كه‌نداو له‌هه‌موو كات و
به‌نرخێكى هه‌رزانیش.



• پالنى سرتاتیژى بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى كه‌مى ئاو:
به‌هۆى دیاریكراوى و كه‌مى و كه‌مبونه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى ئاوه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ى واڵتانى دونیا و ناوچه‌ى ڕۆژهه‌اڵتى ناوه‌ڕاست
به‌تایبه‌ت و هه‌روا به‌هۆى كه‌ش و هه‌وا و ژینگه‌یى و كه‌مى بارانبارین و گه‌شه‌كردنى به‌رده‌وامى پێداویستیه‌كانى هه‌ردوو
كه‌رتى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى بۆ بڕێكى زۆر له‌ ئاو.
كارى دانانى پالنێكى سرتاتیژى گشتگریى ئاو ده‌سه‌پێته‌ سه‌ر واڵتانى ناوچه‌كه‌ له‌ پێناو پارێزگاریكردن بۆ ئاسایشى ئاو.
له‌گه‌ڵ كه‌مبونه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كان،چونكه‌ په‌یوه‌ندیه‌كى ڕاسته‌وخۆى هه‌یه‌ به‌ ئاسایشى خۆراكیه‌وه‌ و پالنى گه‌شه‌كردن و
خۆش گوزه‌رانى و به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێوه‌ و سه‌رچاوه‌كانى ترى جێگره‌وه‌ وه‌ك وزه‌ى خۆر و ئه‌تۆمى، ئاستى
پااڵوتنى ئاوى ده‌ریا و لێدانى بریى ئریتیوازى و دروستكردنى به‌نداو وزۆرترین كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌سه‌رچاوه‌كانى ئاوى
ژێرزه‌وى و باران و گلدانه‌وه‌یان بۆ كاتى پێویست، چاره‌سه‌ر و دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ى ئاوى به‌كارهاتوو و دامه‌زراندنى
بنكه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ و پێشخستنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو، پێگه‌یاندنى كادرى نیشتیمانى و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ شاره‌زایى
زانستى.


• ئاو بۆمبێكى مه‌ترسیدار و ته‌وقیتكراو له‌ نێوان عێراق و ئێراندا
ئاو به‌ هۆكارێكى سه‌ره‌كى دیاریكردنى په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان داده‌نرێت،به‌تایبه‌تیش له‌به‌شى باشورى گۆى زه‌ویدا،
هه‌روه‌ها له‌ واڵتانى وه‌كو توركیا و ئێران و عێراق و كوردستان و واڵتى شام و میسر و باكورى ئه‌فریقیاشدا. ئایا ده‌كرێت
)) ڕێگاى ئاوریشمى (( بگۆڕدرێت بۆ )) ڕێگاى مردن(( له‌و واڵتانه‌دا. له‌ ئه‌جنامى سیاسه‌تى واڵتانى سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانه‌وه‌
بۆ گۆڕینى ئاڕاسته‌ى ڕوباره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ ناو واڵته‌كانیان و دواتریش ڕفاندن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى ئاوى ئه‌و
ڕووباره‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌دا.


• ئایا ئاوى ڕووبارى دجیله‌ وشك ده‌كات ؟
ئه‌و ئاگاداریه‌ى كه‌ له‌الیه‌ن )) ڕێكخراوى ئاوى ئه‌وروپاوه‌(( ڕاگه‌یه‌نرا له‌ كۆتایى سه‌ده‌ى بیستدا. ده‌رباره‌ى وشكبوونى ئاوى
ڕووبارى دجیله‌ به‌ته‌واوه‌تى به‌هۆى پڕۆژه‌كانى توركیا و ئێرانه‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان پاڵنه‌رى سیاسى و ئابورى خۆیان
هه‌یه‌.هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ده‌زگاى فه‌زاى ئه‌مریكیش))ناسا(( جه‌ختى لێكردۆته‌وه‌ به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ زانكۆى
كالیفۆرنیاو سه‌نته‌رى نیشتیمانى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌رگه‌ هه‌وا.به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌الیه‌ن
ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكاوه‌)) سى ئاى ئه‌ى(( وه‌ باڵوكراوه‌ته‌وه‌. كه‌ تیایدا هاتوه‌ كه‌ 3 ناوچه‌ كاندیدن بۆ پێكدا هه‌ڵپژان و
ملمالنێى سه‌ربازى به‌هۆى كه‌مى ئاوه‌وه‌ ئه‌وانیش:


گروپى یه‌كه‌م : هه‌ریه‌كه‌ له‌ میسر و سودان و ئه‌سیوبیا و زائری و بۆرۆندى و ته‌نزانیا و ڕواندا ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ هه‌موویان
به‌شدارن له‌ حه‌وزى ڕووبارى نیلدا.
گروپى دووه‌م : هه‌ریه‌كه‌ له‌ توركیا و سوریا و عێراق ده‌گرێته‌وه‌ ده‌رباره‌ى هه‌ردوو ڕووبارى دجیله‌ و فورات.
گروپى سێیه‌م: هه‌ریه‌كه‌ له‌ فه‌له‌ستنی و ئوردون و لوبنان و سوریا له‌الیه‌ك و ئیسڕائیلیش له‌الیه‌كى تره‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌
به‌شدارن له‌ ڕووباره‌كانى ئوردون و یه‌رموك و لیتانى و حه‌صه‌بانى و وه‌زاندا.
زۆر جاران ملمالنێ سیاسیه‌كان به‌ ئاڕاسته‌ جیاوازه‌كانیانه‌وه‌ له‌ )) نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و مه‌زهه‌بى(( ده‌بنه‌ هۆكار بۆ
به‌كارهێنانى ئاو وه‌كو چه‌كێك له‌و جه‌نگ و ملمالنێیانه‌دا.وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ عێراقدا و له‌ناوخۆى هه‌ندێك پارێزگاكاندا ڕوویاندا
له‌نێوان نه‌ته‌وه‌ و ئاین و مه‌زهه‌به‌ جیاوازه‌كاندا. له‌ سونه‌ و شیعه‌دا. به‌اڵم له‌ كۆتاییدا ئه‌م ملمالنێ ناوخۆییانه‌ له‌الیه‌ن ملمالنێ
نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ كۆتاییان پێده‌هێنرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێران دژى هه‌ندێك له‌ پارێزگا شیعه‌ نشینه‌كان و كوردستانى كرد
به‌بڕینى ئاوى ڕووبارى ئه‌ڵوه‌ن له‌ خانه‌قین.


• كوردستان و ئاوى شریین
كوردستانى گه‌وره‌ له‌ ئێستادا دابه‌شبۆته‌ سه‌ر چوار واڵتى ناوچه‌ى ڕۆژهه‌اڵتى ناوه‌ڕاست له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ توركیا و ئێران و
عێراق و سوریادا، خاوه‌نى گه‌وره‌ترین بڕى ئاوى سه‌رزه‌وى و ژێر زه‌ویه‌ له‌هه‌موو ناوچه‌كه‌دا، كه‌ ئه‌م هۆكاره‌ش یه‌كێكه‌ له‌و
هۆكارانه‌ى كه‌ واڵتانى ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش ڕێگه‌ ناده‌ن به‌ یه‌كگرتن و گه‌وره‌بوون و به‌هێزبوونى له‌چوارچێوه‌ى
پڕۆژه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌ییدا، كه‌ فراوانرتین ڕووبه‌رى جوگرافى نزیكه‌ى 600 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ و گه‌وره‌ترین چڕى
دانیشتوان كه‌ نزیكه‌ى 50 ملیۆن كه‌س و ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌شه‌ به‌هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ى وزه‌ )) زێڕى ڕه‌ش (( له‌ نه‌وتى خاو
و غازى سروشتى و )) زێڕى ڕۆیشتوو یان سپى // ئاوى شریین((.
هه‌ربۆیه‌ جارێكى تر كورد و كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسى و داگریكردنێكى تردان به‌هۆى بوونى سه‌رچاوه‌ى ئاوى
شریینه‌وه‌ و جه‌نگ و داگریكاریه‌كانى ناوچه‌كه‌ كه‌ به‌دڵنیایى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاو و كه‌مى ئاو ده‌بێت.
ئاشكراشه‌ كوردستان و ناوچه‌ى ڕۆژهه‌اڵتى ناوه‌ڕاست،كۆمه‌ڵگه‌لێك كێشه‌ى مێژوویى و جوگرافى له‌مێژینه‌ و ئاڵۆزیان هه‌یه‌
هه‌ر له‌ كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و مه‌زهه‌بى و سنور و كێشه‌ى سیاسى و ئابورى و ..هتد. له‌ ئێستاشدا و له‌ ئاینده‌شدا
كێشه‌ى ئاو و ژینگه‌شى دێته‌ سه‌ر.


هه‌ربۆیه‌ ده‌كرێت سه‌رجه‌مى ئه‌م كێشانه‌ له‌ نێوان واڵتانى ناوچه‌كه‌دا له‌ ڕێگه‌ى دانوسانى سیاسى و ڕیكه‌وتن و
به‌سه‌رداچونه‌وه‌ى ڕیكه‌وتنامه‌ دوو قۆڵى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ ئه‌جنام بدرێت دوور له‌ جه‌نگ و ملمالنێى خوێناوى، ئه‌ویش
له‌الیه‌ك به‌ چاره‌سه‌ركردنى مه‌سه‌له‌ى كورد و دیاریكردنى چاره‌نوسى له‌ ناوچه‌كه‌دا و دواتریش به‌ گفتوگۆى شارستانیانه‌
له‌سه‌ر ته‌واوى كێشه‌ و گرفته‌كانى ناوچه‌كه‌. چونكه‌ هیچ كات جه‌نگ و ملمالنێكان نه‌بونه‌ته‌ هۆى چه‌سپاندنى ئاشتى و
ئارامى هه‌تاهه‌تایى له‌ناوچه‌كه‌ و دونیاشدا و ته‌نها به‌ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشنت و ڕێكه‌وتن ده‌توانرێت سه‌رجه‌م كێشه‌كان و
له‌ناویشیاندا كێشه‌ى كه‌مى ئاو چاره‌سه‌ر بكرێت.


• عێراق و كوردستان و هه‌ردوو ڕووبارى دجیله‌ و فورات
له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ ئه‌م واڵتى )) عێراق((ه‌ى ئێستا به‌ناوى )) واڵتى نێوان دوو ڕووبار((ه‌وه‌ ، واته‌ هه‌ردوو ڕووبارى دجیله‌ و
فوراته‌وه‌ ناسراوه‌، و مێژوو و جوگرافیایه‌كى دێرین و ناسراوى هه‌بوه‌. و پشت ده‌به‌ستێته‌ سه‌ر ئاوى ئه‌و دوو ڕووباره‌ كه‌
فورات له‌به‌یه‌ك گه‌یشتنى هه‌ردوو لقى ))فورات صۆ و قه‌ره‌صۆ(( دروست ده‌بێت له‌ مه‌اڵتیا له‌ به‌رزاییه‌كانى ناوچه‌ى وان له‌
كوردستانى باكور. كه‌ درێژى ڕووبارى فورات 2880كم ده‌بێت و 1000 كم له‌ توركیا و 675-680كم له‌سوریا و 1200كم
له‌ عێراقدایه‌. و ڕووبارى دجیله‌ش درێژییه‌كه‌ى 1899كم و 44كم له‌سوریا و 1415 كم له‌ عێراقدایه‌و 440 كم له‌
توركیادایه‌. هه‌روه‌ها له‌ ئێرانیشه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك لقى ده‌چێته‌ ناو.


نه‌خشه‌ى ڕووبارى دجیله‌ و لقه‌كانى له‌ كوردستان و عێراقدا
كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ تاكو ئێستا ڕێكه‌وتنێكى ته‌واو نیه‌ له‌سه‌ر ڕێكخستنى به‌شداریكردن له‌ ئاوى فوراتدا بۆ به‌كارهێنانى
بێجگه‌ له‌ هه‌ندێك ڕێكه‌وتن كه‌ بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانى به‌شداریكردن و مافى ئه‌و واڵتانه‌ى دانپیاداناوه‌. ڕووبارى دجیله‌ش
توركیا دایده‌نێت به‌ ڕووبارێكى نیشتیمانى خۆى و ته‌نها تێپه‌ڕده‌بێت به‌ سنوره‌كانیدا و ده‌ڵێت مافى ته‌واوى هه‌یه‌ له‌
به‌كارهێنانیدا،و ئه‌وه‌ى ده‌یداته‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سوریا و عێراق ئه‌وه‌ ته‌نها قوربانیدانه‌ و پیاوه‌تیه‌ نه‌ك ئه‌رك و مافى خۆیان
بێت.


• سیاسه‌تى ئێران بۆ ئاو :
هه‌ڵوێستى ئێرانیش هیچ جیاوازیه‌كى نیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى توركیادا،به‌هه‌مان شێوه‌ ئێران له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ گۆڕینى زۆربه‌ى
لقه‌ ئاویه‌كان كه‌ دێته‌ سه‌ر ڕووبارى دجیله‌،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى دابه‌زینى ئاستى ئاوى هاتوو بۆ خاكى عێراق و ده‌بێته‌ هۆى
خراپبوونى جۆرى ئاوه‌كه‌ و ڕێژه‌ى پیسبوونیشى زیاد ده‌كات.
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ى ئێران ده‌رباره‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بونه‌ته‌ مایه‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى نێوده‌وڵه‌تى بۆ
لێكۆڵینه‌وه‌ى گه‌شه‌پێدان به‌ جۆرێك ڕایگه‌یاند كه‌ كاره‌سانێكى ژینگه‌یى گه‌وره‌ له‌هه‌ندێ له‌ پارێزگاكانى ڕۆژهه‌اڵت و
باشورى عێراق ڕووده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ئێران سووربێت له‌سه‌ر بڕین و گرتنه‌وه‌ى ئاوى هه‌ندێ له‌ ڕووباره‌كان. وه‌ك ڕووبارى
ئه‌ڵوه‌ن له‌ خانه‌قنی كه‌ ماوه‌ى 4 ساڵه‌ ئێران ئاوه‌كه‌ى ده‌گرێته‌وه‌. كه‌ بۆته‌ مایه‌ى زیانێكى گه‌وره‌ به‌ كشتوكاڵى ئه‌و ناوچه‌یه‌
و ده‌بێته‌ هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى 10 %ى زه‌ویه‌ به‌ پیته‌كان و بۆته‌ هۆى كۆچكردنى زۆرێك له‌ دانیشتوانى گوندى
ناوچه‌كه‌ به‌هۆى وشكبونه‌وه‌ى زه‌وى و ڕه‌ز و باخه‌كانیانه‌وه‌.و بۆته‌ كه‌م بونه‌وه‌ى هه‌ندێك به‌روبومى كشتوكاڵى له‌ عێراقدا
به‌ڕێژه‌ى 80 %له‌گه‌ڵ خراپى له‌ جۆره‌كانیشیدا.
هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ كه‌ ده‌وڵه‌تى عێراق هه‌ستێت به‌ گرتنه‌به‌رى چه‌ند ڕێوشوێنێك بۆ به‌رگرتن له‌ دیارده‌ى به‌ بیابانبوون و
وشكبونه‌وه‌. ئه‌ویش به‌ دروستكردنى به‌نداو له‌ كوردستان كه‌ له‌ كۆتاییدا به‌به‌رژه‌وه‌ندى دانیشتوانى ناوه‌ڕاست و عێراق
ته‌واو ده‌بێت. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ له‌ ئاوداشنت و به‌كارهێناندا و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆیى و ده‌ره‌كى له‌
كه‌رتى ئاودا به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى بۆشایى ئاوى ، كۆمه‌ڵ گه‌لێك كارن كه‌ ده‌بنه‌ هۆى چاره‌سه‌ر و كه‌مبونه‌وه‌ى كێشه‌ى
ئاو له‌ عێراق و كوردستاندا.


• به‌نداوى موصڵ
یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین به‌نداوه‌كانى ڕۆژهه‌اڵتى ناوه‌ڕاسته‌ كه‌ بڕى 17500 مه‌تر سێجا/چركه‌ ئاوى لێده‌رده‌چێت و له‌ساڵى
1980 ده‌ستكراوه‌ به‌ دامه‌زراندنى و ساڵى 1986 ته‌واو كراوه‌.به‌كارده‌هێنرێت بۆ مه‌به‌ستى ئاوگلدانه‌وه‌ و كۆنرتِۆڵكردنى و
به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و ئاودانى ڕووبه‌رى 5ر3 ملیۆن دۆمن زه‌وى، له‌ ئێستادا مه‌ترسى ڕووخاندنى لێده‌كرێت.
له‌ بارێكدا كه‌ ئه‌م به‌نداوه‌ دابڕمێت،ئه‌وا كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ ڕووده‌دات به‌هۆى به‌رزى ئاستى ئاوه‌كه‌یه‌وه‌ و پله‌ى لێژى
ڕووبارى دجیله‌ له‌ موصڵه‌وه‌ به‌ره‌و باشوور )) جیاوازى به‌رزى ڕۆیشتنى له‌نێوان دجیله‌ و فوراتدا 7 مه‌تره‌((.
كه‌ ده‌بێته‌ هۆى ڕوودانى الفاوى وێرانكه‌ر كه‌ زیان به‌دامه‌زراوه‌ ئاوى و خزمه‌تگوزاریه‌كانیش ده‌گه‌یه‌نێت له‌خوار به‌نداوه‌كه‌وه‌
و ده‌بێته‌ هۆى ئاواره‌بوونى 4-5 ملیۆن كه‌سیش.
هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عێراقى بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و داڕمانه‌،چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یى ننی كه‌ خۆى ده‌بینێته‌وه‌ له‌ پێدانى به‌یتونى گران
به‌ها، و نزمكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاو له‌ به‌نداوه‌كه‌دا، به‌ڵكو چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یى بریتیه‌ له‌و پێشنیازانه‌ى كه‌ كۆمپانیا
ڕاوێژكاریه‌كان داویانه‌ته‌ وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانى عێراق. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا پێویسته‌ كاربكرێت بۆ دامه‌زراندنى به‌نداوى
به‌مخه‌ و به‌نداوى تر له‌سه‌ر ڕووبارى زێى گه‌وره‌.


كاره‌ساتى عێراق له‌وه‌دانیه‌ كه‌ له‌ سااڵنى ڕابووردوودا به‌ ملیاره‌ها مه‌تر سێجا ئاوى به‌فریِۆداوه‌، به‌ڵكو كاره‌ساته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌
كه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كانى ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا باڵوكراونه‌ته‌وه‌ و ڕایانگه‌یاندوه‌ كه‌ هه‌ردوو ڕووبارى دجیله‌ و فورات له‌به‌ر
هه‌ڕه‌شه‌ى وشكبوندان به‌هاتنى ساڵى 2040 .له‌و ڕێكخراوانه‌ش )) ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌(( و )) كۆڕبه‌ندى
عه‌ره‌بى بۆ ژینگه‌ و گه‌شه‌پێدان(( و )) ڕێكخراوى ئاوى ئه‌وروپى(( كه‌ هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ ڕووبارى دجیله‌ به‌ره‌و
وشكبوون ده‌چێت.
ئه‌م كێشه‌یه‌ش كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكى و سیاسیه‌، له‌ڕووى ته‌كنیكیه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سوریا و توركیا و ئێران ده‌ست به‌سه‌ر
ڕێژه‌ى 85 %سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانى عێراقدا ده‌گرن.به‌اڵم له‌ ڕووى سیاسیه‌وه‌ بریتیه‌ له‌ نه‌بوونى ڕێكه‌وتنامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ
به‌كارهێنانى ئاو و به‌كارهێنانى به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى كه‌مافى هه‌موو واڵتانى )) سه‌رچاوه‌ و ڕاگوزه‌ر و تێڕژاو(( بپارێزرێت.


• چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاو له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا:
ده‌توانرێت ئه‌م كێشه‌ گرنگ و كاریگه‌ر و هه‌ستیاره‌ له‌ناوچه‌كه‌ و عێراقیشدا چاره‌سه‌ر بكرێت له‌ ڕێگه‌ى:
1 .به‌ڕێوه‌بردنێكى ته‌واو بۆ سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانى عێراق و كوردستان له‌ناویشیاندا )) دورینه‌وه‌ى ئاو((. ئه‌مه‌ش بۆ
پارێزگاریكردن له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان له‌سه‌ر زه‌وى و ژێر زه‌وى و باشرتین و زۆرترین سوود وه‌رگرتن لێیان.
2 .كێشه‌كانى ئاو له‌ناوچه‌ى ڕۆژهه‌اڵتى ناوه‌ڕاستدا، چێ ده‌بێت له‌میانه‌ى پڕۆسه‌یه‌كى چاره‌سه‌رى گشتگری بۆ كێشه‌
ژێرخانیه‌كان كه‌ سیاسى و ئابورى و ژینگه‌یى له‌ناوچه‌كه‌دا بگرێته‌وه‌.
3 .هاوكارى و ئاڵوگۆڕى زانیارى و ئاگاداركردنه‌وه‌ى پێشوه‌خته‌ و ڕێكه‌وتنامه‌ى یاسایى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌بێت له‌
نێوان واڵتانى ناوچه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى ئیداره‌ و دابه‌شكردن و وه‌رگرتنى ئاو و پشكى ئاوى هه‌ریه‌كه‌یان و هیچ واڵتێك
زیاده‌ڕه‌وه‌ى نه‌كاته‌ سه‌ر پشكى واڵتانى به‌شدار له‌ ڕووباره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.چونكه‌ به‌بێ چاره‌سه‌رى كێشه‌ ئاویه‌كان
له‌ نێوان واڵتانى ناوچه‌كه‌دا سه‌ر ده‌كێشێت بۆ ملمالنێ و توندبوونى كێشه‌ و گرفته‌كان و ئه‌جنامیش جه‌نگ و
داگریكردنى لێده‌كه‌وێته‌وه‌.


• دیارده‌ى به‌ بیابانبوون و وشكبونه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ عێراق و كوردستانیش ده‌كه‌ن!!
كێشه‌ى ئاو له‌ نێوان سوریا و عێراق و توركیادا دۆخێكى بێوێنه‌ نیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ تایبه‌مته‌ندى خۆشى هه‌یه‌،چونكه‌
هه‌میشه‌ ڕووباره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌و جۆره‌ كێشانه‌ دروست ده‌كه‌ن له‌ نێوان واڵتانى جیهاندا.به‌هۆى تێكچڕژانى
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و پێداویستى زۆریان بۆ ئاو به‌ تایبه‌تیش له‌سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌مدا ئاو بۆته‌ نه‌وت و بۆته‌ 
سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى داهات بۆ ئه‌و واڵتانه‌ى كه‌ لێیه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت هه‌روه‌ك بۆ ئه‌و واڵتانه‌شى كه‌ تێیده‌ڕژێن.) له‌م
سه‌ده‌یه‌دا نه‌ك نه‌وت ،به‌ڵكو ئاو ده‌بێته‌ كێشه‌ى مه‌ترسیدار له‌ ڕۆژهه‌اڵتى ناوه‌ڕاستدا له‌دواى سااڵنى 2000))وه‌.
به‌پێى ڕاپۆرته‌كانى سه‌نته‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى سرتاتیژى و ئابورى له‌ واشنتۆن، كه‌ زیاد له‌ جارێك ڕایگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌جیهاندا
نزیكه‌ى 70 ناوچه‌ هه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ خاڵى ملمالنێ و گرژى و ئاڵۆزى كه‌ هۆكاره‌كه‌شى ئاون، كه‌ ده‌بێته‌ دایكى هه‌موو
ئاڵۆزیه‌كانى ئاینده‌.


• بۆشایى ئاوى
)) گرفت و كێشه‌ى ئاو به‌وه‌ ده‌ناسرێت كه‌ بریتیه‌ له‌ تێكچوونى هاوسه‌نگى له‌ نێوان سه‌رچاوه‌ ئاویه‌ تازه‌ بوه‌كان و ئه‌وه‌ى
له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ داواكارى زۆریش له‌سه‌رى كه‌ خۆى له‌ده‌ركه‌وتنى كورتهێنان له‌ ته‌رازووى ئاودا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ به‌
به‌رده‌وامى له‌ زیادبوندایه‌ و ده‌بێته‌ هۆى ڕێگرى له‌ پێشكه‌وتن و ئه‌و كورتهێنانه‌ش بریتیه‌ له‌ له‌وه‌ى كه‌ زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌
قه‌واره‌ى پێداویستى ئاو تیایدا له‌ بڕى سه‌رچاوه‌ ئاویه‌ نوێكان و هه‌بوه‌كانیش((.
به‌و كورتهێنانى ئاوه‌ش ده‌وترێت )) بۆشایى ئاوى((،هه‌ركاتێكیش كورتهێنانى ئاوى به‌ڕێژه‌یه‌ك زیادى كرد كه‌ ببێته‌ هۆى
زیانگه‌یاندن به‌ ئابورى و كۆمه‌اڵیه‌تى و هه‌ڕه‌شه‌ش له‌ ژێرخانى واڵت بكات. ئه‌وا له‌و كاته‌دا ناوده‌برێت به‌ ))كاره‌ساتى
ئاوى(( ، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ئێستادا ڕووده‌دات به‌هۆى دیارده‌ى وشكبونه‌وه‌ به‌هۆى كه‌مبونى پشكى عێراق له‌ئاو له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌
ڕووبارى دجیله‌ و فورات و گرتنه‌وه‌ى ئاوى لقه‌كانى كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ دێنه‌ ناو دجیله‌وه‌ له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڕووباره‌كانى )) ئه‌ڵوه‌ن
له‌خانه‌قنی له‌ساڵى 2005 و زێى بچوك له‌ پارێزگاى سلێمانى له‌مانگى 6/2017))دا.به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ واڵتانى عه‌ره‌بى و
ئیسالمى و به‌و پێیه‌ش هاواڵتیانى عه‌ره‌بى زه‌ره‌رمه‌ندى گه‌وره‌ن له‌ جیهاندا له‌ڕووى كه‌مى ئاوه‌وه‌.


• هه‌ندێك ئامار ده‌رباره‌ى پشكى ئاوى هاواڵتیان له‌ناوچه‌ى ڕۆژهه‌اڵتى ناوه‌ڕاستدا
• له‌ساڵى 1996دا پشكى ئاوى تاكى عه‌ره‌بى بریتى بوه‌ له‌ 1027 مه‌ترسێجا،ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ 30 %هاواڵتیانى
عه‌ره‌بى ئاوى پاكیان بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌ستناكه‌وێت ،له‌كاتێكدا پشكى تاك له‌ جیهاندا له‌نێوان 7180-7500 مه‌ترسێجادایه‌
له‌ ساڵێكدا.


• پشكى هاواڵتیانى كیشوه‌رى ئه‌فریقیا،پێنج ئه‌وه‌نده‌ى پشكى هاواڵتیانى عه‌ره‌به‌ كه‌ ڕێژه‌ى 15 %یه‌ و به‌ لیرتیش
یه‌كسانه‌ به‌ 30 لیرت ئاو بۆ به‌كارهێنانى ڕۆژانه‌. له‌كاتێكدا ئه‌مریكیه‌ك پشكى 600 لیرت و ئه‌وروپیه‌ك 200 لیرت پشكى ئاوى
هه‌یه‌.
• ئاماره‌ جیهانیه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌ پشكى تاكى عه‌ره‌بى له‌ 1027 مه‌ترسێجاوه‌ له‌ساڵى 1996وه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ بۆ
464 مه‌ترسێجا له‌ ساڵى 2025دا. له‌كاتێكدا بڕى 1000مه‌تر سێجا ئاوى خاوێن دۆخێكى ناجێگریى ئاوه‌ بۆ هه‌ر تاكێك.
• جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕێژه‌ى 50 %سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عه‌ره‌ب له‌ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كانیه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێن. به‌اڵم له‌ناوچه‌ى
ڕۆژهه‌اڵتى ناوه‌ڕاستدا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بۆ منونه‌ له‌ ساڵى 1960 ژماره‌ى دانیشتوانى 284 ملیۆن كه‌س بوه‌ كه‌ ئه‌م
ژماره‌یه‌ ڕێژه‌ى 5 %ى دانیشتوانى جیهان پێكدێنێت)) به‌نزیكه‌یى (( و ئاوى كه‌مرت له‌ 1 %هه‌یه‌ كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ 355 ملیار
مه‌ترسێجا له‌كاتێكدا له‌ساڵى 1990دا ژماره‌ى دانیشتوانى بۆته‌ دوو هێنده‌ واته‌ نزیكه‌ى 568 ملیۆن كه‌س به‌اڵم بڕى ئاو
كه‌مى كردوه‌ بۆ 125 ملیار مه‌ترسێجا كه‌ ئه‌مه‌ بۆخۆى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌یه‌.
بۆچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌م ئاوى له‌م ناوچه‌یه‌دا پێویسته‌ بڕى 45 ملیار دۆالر دابینبكرێت بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ.
له‌كاتێكدا له‌م ناوچه‌یه‌دا ڕێژه‌ى 87 %ئاو بۆ كشتوكاڵ و 7 %بۆ پیشه‌سازى و 6 %بۆ به‌كارهێنانى مرۆڤه‌كان به‌كاردێت.
له‌كاتێكدا د. وه‌لید رچوان له‌ كتێبه‌كه‌یدا به‌ناونیشانى )) كێشه‌ى ئاو(( ئاشكراى كردوه‌ له‌ناوچه‌ى ڕۆژهه‌اڵتى ناوه‌ڕاست
سااڵنه‌ ڕووبه‌ڕووى كه‌مى ئاو ده‌بنه‌وه‌ به‌ بڕى 100 ملیار مه‌ترسێجا. له‌ عێراقدا، ڕێژه‌ى 65 %ئاو بۆ مه‌به‌ستى كشتوكاڵ و
پیشه‌سازى به‌كاردێت و ڕێژه‌ى 80 %بۆ به‌كارهێنانى مااڵن به‌كاردێت،كه‌ هه‌مووشیان سه‌رچاوه‌كانیان هه‌ردوو ڕووبارى
دجیله‌ و فوراتن.
)) سه‌نته‌رى دۆكۆمێنتارى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له‌ عێراقدا(( ڕوونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ عێراق ده‌بێته‌ واڵتێكى نیمچه‌ بیابانى، له‌
ئێستادا ڕووبه‌رى بیابان نزیكه‌ى تێكڕاى نیوه‌ى ڕووبه‌رى گشتى عێراقه‌ سه‌ره‌ڕاى بوونى هه‌ردوو ڕووبارى دجیله‌ و
فورات.وه‌زیرى كشتوكاڵ له‌ساڵى ڕابووردوودا ڕایگه‌یاند كه‌ عێراق ڕێژه‌ى 70 %له‌به‌روبومه‌ كشتوكاڵیه‌كانى له‌ده‌ست داوه‌
به‌هۆى وشكه‌ ساڵى و به‌بیابان بونه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆى دابه‌زینى ئاستى ئاوى ڕووباره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێژه‌ى 45 %ئاستى
ئاویان دابه‌زیوه‌. هه‌ندێك ڕووباریش ڕووبه‌ڕووى وشكبونى نیمچه‌ ته‌واو بونه‌ته‌وه‌ وه‌ك هه‌ردوو ڕووبارى خالص و دیاله‌ كه‌
زۆر ناوچه‌ى كشتوكاڵى پشتیان پێ ده‌به‌سنت.هه‌روه‌ها به‌ ڕێژه‌ى 20 %زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كان له‌كار وه‌ستاون. لێپرسراوانى 
عێراق زۆر مه‌ترسیان هه‌یه‌ له‌و كۆمه‌ڵه‌ به‌نداوه‌ى كه‌ توركیا به‌نیازه‌ دروستیان بكات كه‌ ژماره‌یان)) 21)) به‌نداوه‌ له‌سه‌ر
ڕووبارى فورات. كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سوریا ڕێژه‌ى 40 %له‌ پشكى ئاوه‌كه‌ى كه‌م ده‌كات و زیانى گه‌وره‌تریش به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت
و ده‌گاته‌ ڕێژه‌ى 90 %كه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ جێگه‌ى مه‌ترسى و تۆقاندنه‌. به‌هه‌مان شێوه‌ به‌هۆى دروستكردنى 3 به‌نداویش له‌سه‌ر
ڕووبارى دجیله‌ هه‌مان مه‌ترسى دروستده‌كه‌ن له‌سه‌ر عێراق به‌هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌. كه‌ كۆى ئه‌م پڕۆژانه‌ ده‌بنه‌ هۆى
كه‌مبونه‌وه‌ى پشكى تاكى عێراق له‌ ئاو له‌ 3068 مه‌ترسێجاوه‌ سااڵنه‌ بۆ 1025 مه‌ترسێجا.


• هه‌ندێك ڕاپۆرت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئاستى ئاوى دجیله‌ له‌ ئێستادا له‌ كه‌مرتین ئاستیدایه‌ له‌ماوه‌ى 75 ساڵدا،
هه‌ربۆیه‌ لێكۆڵه‌ره‌وان له‌بوارى ژینگه‌دا داواى دانانى پالنێك ده‌كه‌ن به‌هاوكارى ڕێكخراوى )) فاو (( و به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌
یه‌كگرتوه‌كان بۆ ژینگه‌، بۆ ڕزگاركردنى ناوچه‌ى تر له‌ عێراق كه‌ پاڵێوراون بۆ بوون به‌ بیابان، و ده‌ركردنى هه‌ندێ ناوچه‌ى
تر له‌ بیابانیه‌وه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ و گه‌شه‌كردن. و چاودێرى به‌رده‌وامى پڕۆسه‌ى به‌دارستانكردنى واڵت.


• سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق به‌ ژماره‌ :

1 .سه‌ره‌تا سه‌رچاوه‌كانى دجیله‌ و فورات له‌ توركیادا ننی،به‌ڵكو ده‌كه‌ونه‌ نێوان ده‌ریاچه‌ى وان له‌ كوردستانى باكورو
چیای ئارارات له‌ ئه‌رمینیا.
2 .سه‌رچاوه‌كانى دجیله‌ و فورات له‌ خۆرهه‌اڵتى توركیادان واته‌ له‌ ناوچه‌ كورده‌یه‌كاندان.
3 .بڕى ئاو له‌ دجیله‌دا زۆرتره‌ وه‌ك له‌ فوراتدا.
4 .درێژى فورات له‌ عێراقدا زیاتره‌ وه‌ك له‌ دجیله‌، درێژى فورات 2700كم و پانیه‌كه‌ى 200م و له‌ جێگه‌ى ڕێژنه‌كه‌یدا
ده‌گاته‌ 2000م له‌كاتێكدا ڕووبارى دجیله‌ درێژیه‌كه‌ى 1718كم.
5 .ئاستى دجیله‌ له‌سه‌روو شارى به‌غداده‌وه‌ به‌رزتره‌ له‌ فورات به‌ تێكڕاى 7م به‌اڵم له‌باشورى به‌غداد دۆخه‌كه‌ پێچه‌وانه‌
ده‌بێته‌وه‌ و فورات به‌رزتر ده‌بێت له‌ دجیله‌.
6 .ڕێژه‌ى سوێرى له‌ فوراتدا زیاتره‌ وه‌ك له‌ دجیله‌ و به‌تایبه‌تیش خۆێیه‌كانى كربیتات.
7 .كه‌ناڵێك هه‌یه‌ كه‌ دجیله‌ به‌ فوراته‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ كه‌ له‌ سامه‌ڕاوه‌ ده‌ستپێده‌كات به‌هۆى قۆڵێكه‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو فوراته‌وه‌
كه‌ بریتیه‌ له‌ قۆڵى پرپار- فورات.
8 .له‌ عێراقدا 5 لق ده‌ڕژێنه‌ ناو دجیله‌وه‌ به‌اڵم هیچ لقێك ناڕێژێته‌ ناو فوراته‌وه‌.
9 .تاكه‌ لقێك كه‌ ده‌ڕژێته‌ ناو دجیله‌وه‌ له‌ناو عێراقدا بریتیه‌ له‌ لقى عوزێم كه‌ ڕوبارێكى وه‌رزیه‌.
10.له‌كتابى پریۆزدا ناوى ڕووبارى فورات هاتوه‌ به‌ یه‌كێك له‌ ڕووباره‌كانى عه‌ده‌ن. و پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموویه‌تى ڕووبارى
نیل و فورات دوو ڕووبارى به‌هه‌شنت له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ڕووبارى )) سیحان و جیحان(( .


11.زۆرجاران الفاو له‌خاكى ئێرانه‌وه‌ ده‌هاته‌وه‌ ناو خاكى عێراقه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ى ))كوت و شێخ سه‌عد و عه‌ىل غه‌ربى (( و
هه‌ندێكیشى ده‌چوه‌ ناو دجیله‌وه‌ و به‌شه‌كه‌ى ترى ئه‌و ناوچانه‌ى ده‌كرده‌ خاكى به‌پیت بۆ كشتوكاڵ.به‌اڵم له‌كاتى
جه‌نگى عێراق-ئێراندا ڕێگریان بۆ دروستكردن.
12 .ئه‌و لقانه‌ى كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ دێن و ده‌ڕژێنه‌ ناو دجیله‌وه‌ بریتنی له‌)) 16 )) لق،7 لقیان له‌ پارێزگاى سلێمانیدان و
ئه‌وانیرت 2 لق له‌ پارێزگاى واست و له‌ عه‌ماره‌ و به‌صره‌ش لقه‌كانى )) گیب و دوێرج و شگاالعمى و كه‌رخه‌ و
كارون((ن.
• ئاشكراشه‌ له‌ ئێستادا كێشه‌ ئاویه‌كان به‌سراونه‌ته‌وه‌ به‌ كێشه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ له‌ نێوان واڵتانى دراوسێدا، وه‌ك ئه‌وه‌ى
توركیا ئاو به‌كاردێنێت وه‌ك مه‌رجى سیاسى به‌سه‌ر سوریادا و له‌به‌رامبه‌ر پێدانى ئاو به‌ سوریا،توركیا داوا ده‌كات كه‌
سوریا دانبنێت به‌:
1.ده‌ستهه‌ڵگرتن به‌ لیواى ئه‌سكه‌نده‌رونه‌دا.
2.ڕێگه‌ له‌ هێزه‌ كوردیه‌كان بگرێت له‌ خاكى سوریاوه‌ هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر توركیا.
3.واژۆكردنى ڕێكه‌وتنامه‌ى ئاوى به‌مه‌رجێك ڕوبارى عاصیش بگرێته‌وه‌ به‌وه‌ى كه‌ ڕووبارێكى نێوده‌وڵه‌تیه‌.
هه‌ربۆیه‌ ئاو بۆته‌ به‌شێك له‌ كێشه‌ سیاسى و ئابوریه‌كان و پێده‌چێت دواى ته‌واوبونى نه‌وت، ئاو ببێته‌ جێگه‌ى كێشه‌ و
ملمالنێ سیاسیه‌كان و ببێته‌ هۆكارى هه‌اڵیسانى شه‌ڕ و كوشتاره‌كان.ئه‌وه‌تا لێپرسراوێكى توركى ده‌ڵێت : )) بۆ ده‌بێت
ئێمه‌ ئاویان پێبده‌ین بێ به‌رامبه‌ر، به‌اڵم ئه‌وان نه‌ومتان بده‌نێ به‌ پاره‌((. هه‌روه‌ها درومشى )) ئاو به‌رامبه‌ر نه‌وتیان
به‌رزكردۆته‌وه‌(( به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌ڵێن )) ئاو ،نه‌وتى ئاینده‌یه‌((.


له‌ پێشدا ڕووبارى فورات به‌ ڕووبارێكى نیشتیمانى ناوده‌برا چونكه‌ ته‌نها به‌ناو ئیمپراتۆریه‌تى عومسانیدا تێپه‌ڕده‌بوو،
تاكۆتایى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م و له‌ ساڵى 1918دا بوه‌ ڕووبارێكى نێوده‌وڵه‌تى چونكه‌ به‌سێ واڵتى توركیا و سوریا و
عێراقدا تێپه‌ڕ ده‌بوو.
له‌ ئێستادا عێراق و پشكى ئاوى له‌ دجیله‌ و فوراتدا زۆر كه‌مى كردوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ ڕووبارى فوراتدا پشكى بۆته‌ یه‌ك
له‌سه‌ر سێى ئه‌وبه‌شه‌ى پێش دروستكردنى به‌نداوه‌كانى توركیا و سوریا,كه‌ ئه‌م كه‌مبونه‌ش بۆته‌ گه‌یاندنى زه‌ره‌روزیانى
گه‌وره‌ به‌كشتوكاڵ و به‌رهه‌مى كاره‌با.
هه‌روه‌ها دابه‌زینى ئاستى ئاوى دجیله‌ش له‌ 93ر20 ملیار مه‌ترسێجاوه‌ بۆ 7ر9 ملیار مه‌ترسێجا له‌ ساڵێكدا. كه‌ ڕێژه‌ى
47 %ده‌كات له‌ پێداویستى سااڵنه‌ له‌و ڕووباره‌. كه‌ به‌مه‌ش عێراق ڕێژه‌ى 40 %زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كانى له‌ده‌ست ده‌دات كه‌
ڕووبه‌ره‌كه‌ى 696 هه‌زار دۆمن زه‌وى ده‌بێت.


• ڕێكه‌وتنامه‌ و په‌میاننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان:
له‌ساڵى 1947دا عێراق و توركیا ڕێكه‌وتنامه‌ى دۆستایه‌تى و دراوسێیه‌تى باشیان واژۆكردوه‌ و دواتریش 6 پاشكۆى ترى
له‌خۆ گرتوه‌ كه‌ ڕێكخستنى سوود وه‌رگرتنى له‌ ئاوى هه‌ردوو ڕووبارى دجیله‌ و فورات و له‌ ئه‌ستۆنه‌گرتنى زه‌ره‌روزیانى
الفاوه‌كان و دامه‌زراندنى پڕۆژه‌كان بۆ پارێزگارى له‌سه‌ر ئاو به‌شێوه‌یه‌ك پێویسته‌ توركیا ڕه‌زامه‌ند بێت له‌سه‌ر دامه‌زراندنى
هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك له‌ عێراقدا كه‌ به‌ پێویست بزانرێت و زانیارى ته‌واویش بداته‌ عێراق ده‌رباره‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه‌ توركیا به‌
نیازه‌ دایبمه‌زرێنێت له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕووباره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو واڵت ڕه‌چاوبكات ئه‌مه‌ش به‌ ڕێكه‌وتنیان.
به‌م شێوه‌یه‌ هیچ كێشه‌یه‌كى یاسایى له‌ نێوان هه‌رسێ واڵتدا ڕووینه‌دا، تا ئه‌و كاته‌ى توركیا و دواتریش سوریا ده‌ستیان
كرد به‌ پڕۆژه‌ ئاویه‌كانیان و به‌كارهێنانى ئاوى فورات به‌بێ گوێدانى به‌رژه‌وه‌ندى مافه‌كانى عێراق كه‌ ئه‌وكاته‌ شاره‌زایان به‌
18 ملیار مه‌تر سێجا له‌ ئاوى فوراتیان خه‌ماڵندبوو.عێراق زۆر هه‌وڵیداوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ توركیا و سوریادا بگاته‌ ڕێكه‌وتن بۆ
دیاریكردنى مافى هه‌رسێ واڵت له‌ ئاوى فوراتدا به‌اڵم هه‌موو هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌جنام بوون.
به‌ئاشكرا هه‌ریه‌كه‌ له‌ توركیا و سوریا مافى عێراقیان پێشێلكردوه‌ و سه‌رپێچى هه‌موو ڕێكه‌وتنامه‌كانیشیان كردوه‌. هه‌روه‌ك
چۆن بنه‌ماكانى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیشیان پێشێل كردوه‌ تایبه‌ت به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ ئاوى ڕووباره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان،
به‌جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانیان پێش ئه‌وه‌ى عێراق ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.
دواى په‌یوه‌ندیه‌ ئاویه‌ ئاڵۆزه‌كانى له‌ نێوان سوریا و عێراقدا، له‌كۆتاییدا له‌ساڵى 1990 گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتن ده‌رباره‌ى
دابه‌شكردنى پشكى ئاوى ڕووبارى فورات له‌ نێوانیاندا به‌شێوه‌یه‌ك له‌ خاڵى سنورى توركیا و سوریاوه‌ 58 %بۆ عێراق و
42 %بۆ سوریا بێت.


• هۆكاره‌كانى كێشه‌ ئاویه‌كانى عێراق:
1 .ده‌ستبه‌سه‌رانه‌گرتنى ته‌واوه‌تى عێراق بۆ سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان،چونكه‌ عێراق واڵتى سێیه‌مه‌ كه‌ ڕووبارى دجیله‌ و فوراتى
تێده‌ڕژێت و واڵتى سه‌رچاوه‌ نیه‌.
2 .زیادبوونى ڕێژه‌ى گه‌شه‌كردنى دانیشتوان و دابه‌زینى هوشیارى ته‌ندروستى و كۆمه‌اڵیه‌تى كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى
دروستبوونى بۆشاییه‌ك له‌ نێوان گه‌شه‌كردنى دانیشتوان و بڕى ئاوى هه‌بوو.
3 .لق لێبونه‌وه‌ى به‌كارهێنانى جیاواز بۆ سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان و لێدانى بریى ژێر زه‌وى به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر و به‌كارهێنانى ئاو
به‌شێوه‌یه‌كى خراپ و ئیداره‌ى ئاویش زۆر خراپرته‌ له‌ ڕووى ئاودێریه‌وه‌.
4 .گه‌وره‌بوونى پیسبوونى ژینگه‌یى و مه‌ترسیه‌كانى بۆسه‌ر هاوسه‌نگى ژینگه‌یى.
5 .عێراق كه‌وتۆته‌ ناوچه‌یه‌كى نیمچه‌ وشكه‌وه‌.
6 .ڕژێمى سیاسى ڕابووردوو به‌هۆى گرنگیدانى زۆرى به‌ الیه‌نى سه‌ربازى و جه‌نگه‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانیه‌وه‌، الیه‌نى ئاوى
فه‌رامۆشكردبوو.
7 .دواكه‌وتوویى هۆكاره‌ ئیداریه‌كان و نه‌بوونى سیاسه‌تێكى ئاوى.
8 .گرژى و ئاڵۆزى سیاسى و نه‌بونى هاوكارى ناوچه‌یى.
له‌ ئێستادا ئاو بۆته‌ تومخێكى سرتاتیژى كه‌ خراوه‌ته‌ یان ده‌خرێته‌ خزمه‌ت سیاسه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ هه‌ر كه‌س و الیه‌نێك
سه‌رچاوه‌كانى ئاوى له‌البێت ئه‌وا سه‌رچاوه‌كانى كارتێكردنى له‌ال ده‌بێت له‌سااڵنى نه‌بوونى ڕێكخراو و یاسا و ڕێكه‌وتنه‌
نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ كه‌ مافى واڵتان ده‌پارێزن له‌ ئاوى ڕوباره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
هه‌ردوو هۆكارى جوگرافى و سیاسى ))جیۆسیاسى(( كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر عێراق له‌الیه‌ن واڵتانى دراوسێوه‌.
به‌شێوه‌یه‌ك توركیا و سوریا به‌ڕێژه‌ى 85 %كۆنرتِۆڵى سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ى كێشه‌كه‌شى هێنده‌ى تر ئاڵۆزتركردوه‌ له‌ نێوان توركیا و عێراقدا ئه‌و پڕۆژه‌ ئاویه‌ گه‌وره‌یه‌ بوو كه‌ توركیا له‌
كوردستانى باكور ده‌ستیپێكردوه‌ كه‌ ناوده‌برێت به‌ پڕۆژه‌ى پێشخستنى باشورى خۆرهه‌اڵتى ئه‌نازۆل))گاپ((.ئه‌م پڕۆژه‌یه‌
21 به‌نداوى ئاوى و 17 وێسگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له‌خۆده‌گرێت. كه‌ بۆته‌ هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى سوریا و
عێراق كه‌ بۆته‌ هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو واڵتدا سه‌ره‌ڕاى واژۆكردنى ڕێكه‌وتنامه‌ى
دمیه‌شق له‌ساڵى 1987دا.كه‌ ڕێگه‌ به‌ توركیا ئه‌دات كه‌ بڕى 500مه‌ترسێجا له‌ چركه‌یه‌كدا بنێرێت بۆ سوریا به‌شێوه‌یه‌كى
كاتى.



به‌م شێوه‌یه‌ كێشه‌ى ئاو له‌ نێوان عێراق و دراوسێكانیدا له‌ توركیا و ئێران و سوریا به‌بێ چاره‌سه‌ركردنى ڕیشه‌یى ده‌بێته‌
هۆكارى گه‌لێك كێشه‌ى سیاسى و ئابورى و كۆمه‌اڵیه‌تى و ته‌ندروستى و ژینگه‌یى. و ده‌بێته‌ هۆكارى فراوانبوونى دیارده‌ى
به‌بیابانبوون و دووباره‌بونه‌وه‌ى ڕه‌شه‌باى ملى و خۆڵ بارین و كۆچى دانیشتوان له‌ گونده‌كانه‌وه‌ بۆ شاره‌كان و وه‌ستاندنى
وێسگه‌ى كارۆئاویه‌كان له‌سه‌ر به‌نداوه‌كان و وێسگه‌كانى پااڵوتنى ئاو و وه‌ستاندنى هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى پیشه‌سازى كه‌
پێویستى به‌ ئاو هه‌بێت و له‌ناوچوونى ئاژه‌ڵه‌كان له‌ مانگا و مه‌ڕ و بزن و باڵوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشى له‌ناویاندا.
هه‌ربۆیه‌ داوا ده‌كرێت كه‌ ئه‌و واڵتانه‌ وبه‌تایبه‌تیش توركیا هه‌ڵوێستێكى باشى هه‌بێت ده‌رباره‌ى عێراق و وێسگه‌كانى له‌
ئاوى هه‌ردوو ڕووبارى دجیله‌ و فورات و داواده‌كرێت له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا كه‌ توركیا به‌ ئه‌ندام وه‌رنه‌گریێت تا كێشه‌كانى
ئاوى له‌گه‌ڵ عێراقدا چاره‌سه‌ر نه‌كات. چونكه‌ به‌كه‌مكردنه‌وه‌ و دابه‌زینى ئاوى هه‌ردوو ڕووباره‌كه‌ و پشكى عێراق له‌ 23
ملیار مه‌ترسێجاوه‌ بۆ 5ر3 ملیار مه‌ترسێجا. عێراق ڕووبه‌ڕووى كاره‌ساتێكى مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه‌ له‌ ئاینده‌دا.


• میكانیزمى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ ئاویه‌كان:
چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاو له‌ ڕوانگه‌ى كه‌سانى پسپۆڕه‌وه‌ و له‌ بوارى سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كاندا خۆى له‌چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینێته‌وه‌
له‌وانه‌:
یه‌كه‌م : ده‌بێت عێراق هه‌وڵى به‌رده‌وام بدات له‌ ڕێگه‌ى گفتوگۆى سێ قۆڵیه‌وه‌ به‌ ئاماجنى گه‌یشنت به‌ ڕێكه‌وتن كه‌ پشكى
ئاوى هه‌ریه‌كه‌یان زامنبكات. به‌پێى یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ڕێكه‌وتنه‌ دوو قۆڵیه‌كانه‌وه‌ له‌ ئێستادا گفتوگۆكان
له‌گه‌ڵ سوریادا باشه‌ به‌اڵم له‌گه‌ڵ توركیادا گفتوگۆكان به‌رده‌وامه‌ به‌ ئاماجنى تێگه‌یاندنى الیه‌نى توركیا به‌وه‌ى 
كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاوى دجیله‌ و فورات ده‌بێته‌ هۆى گۆڕانى ملیۆنان دۆمنى زه‌وى كشتوكاڵى بۆ زه‌وى وشك و بێكه‌ڵك
به‌تایبه‌تیش كه‌ جۆرى خاكى عێراق پێویستى به‌ بڕى زیاتر له‌ ئاو هه‌یه‌،پێویسته‌ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیادا به‌شێوه‌یه‌ك بێت
كه‌ پشكى عێراق له‌ ئاو له‌ ڕووبارى فورات له‌سنورى 58 %و پشكى سوریاش 42 %بێت.
دووه‌م : بریتیه‌ له‌ سیاسه‌تى ئاوى بۆ به‌كارهێنانى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى پالنه‌كانى داهاتوودا و گرنگیدانى زیاتر
به‌ ئاوى ژێر زه‌وى به‌مه‌به‌ستى وه‌به‌رهێنانى درێژخایه‌ن له‌ چوارچێوه‌ى به‌كارهێنانى بڕى وه‌به‌رهێنانى ئه‌منی كه‌
جێگریكردنى فشار یان ڕێژگه‌ى چینى ئاوى بۆ ماوه‌ى درێژ ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ڵكه‌ندنى بری به‌ پێى بنه‌ما
پراكتیكیه‌كان كه‌ پشت ده‌به‌ستێته‌ سه‌ر قه‌واره‌ى به‌رهه‌م و جۆر و وه‌به‌رهێنانى بێویژدان له‌ناوچه‌ دووره‌كان
له‌سه‌رچاوه‌كانى ئاوى سه‌رزه‌وى، سه‌ره‌ڕاى زیادكردنى توندكردنى كۆنرتِۆڵ بۆ سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان.
هه‌روه‌ها،پڕۆسه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ ئاویه‌كان ده‌كرێت سه‌ركه‌وتووبێت به‌هۆى ده‌ستگرتنه‌وه‌ به‌ به‌كارهێنانى ئاوه‌وه‌ له‌
ڕێگه‌ى وشیاركردنه‌وه‌وه‌ و ڕێوشوێن و ئیداره‌ى سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان له‌وانه‌ش گرتنه‌به‌رى شێوازى ئاودان وه‌ك ئاودانى
خاڵبه‌ندى و پیاده‌كردنى سیسته‌مى وه‌شاندن له‌ پڕۆژه‌ ئاودێریه‌كان و البردنى زیاده‌ ڕه‌ویه‌كان و سه‌رپێچیه‌كان،سه‌ره‌ڕاى
دانانى پالنى وورد بۆ ئیشپێكردنى سیسته‌مى به‌نداوه‌كان و حه‌وزه‌كان بۆ سوود وه‌رگرتنى ئه‌وپه‌ڕى له‌ هه‌ڵگرتنى ئاو له‌و
بڕه‌ ئاوه‌ى كه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ مانگه‌كانى هاویندا ده‌ستبكه‌وێت به‌مه‌به‌ستى تێپه‌ڕاندنى وه‌رزه‌كه‌ به‌كه‌مرتین زیان و
كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك ڕووبه‌رى ئاوداشنت بۆ ئه‌و جێگایانه‌ى كه‌ بێكه‌ڵكن و چڕكردنه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى ڕاگه‌یاندنى جیاواز
به‌ ئاماجنى ده‌ستگرتنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانى ئاودا و وه‌به‌رهێنانى عه‌قاڵنى بۆ ئاو و سنوردانان بۆ به‌هه‌ده‌ردان.
هه‌موو ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ عێراق ده‌خاته‌ خانه‌ى دوور له‌ ناوچه‌ى به‌ بیابان بوون و وشكبونه‌وه‌ كه‌ پێده‌چێت عێراق
ڕووبه‌ڕووى ببێته‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش ده‌كرێت كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌ردوو ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به‌ ئاو
هاوبه‌شیان پێبكرێت به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌كى یاسایى كه‌ واڵتانى دراوسێ پابه‌ند بكات به‌ پیاده‌كردنى
دۆزینه‌وه‌ى ڕێكه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ ئاو بۆ واڵتانى سه‌رچاوه‌ و ڕاگوزه‌ر و ڕێژگه‌.
• له‌كۆتاییدا، جوگرافیاى عێراق ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ عێراق له‌بوارى سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ژماره‌یه‌ك له‌
واڵتانه‌وه‌، سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى دجیله‌ و فوراتیش له‌ بنه‌مادا له‌ توركیاوه‌ دێن و هه‌ندێك لقى دجیله‌ش له‌ ئێرانه‌وه‌
سه‌رچاوه‌یان گرتوه‌،هه‌ربۆیه‌ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى ئاودێرى و به‌نداو و ده‌ریاچه‌ و فراوانكردنى زه‌وى كشتوكاڵى له‌ توركیا یان له‌
سوریادا كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر پشكى ئاوى عێراق.
عێراق له‌ مێژه‌ هه‌وڵى خۆى ده‌دات و به‌رده‌وامیشه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سوریا و توركیادا بۆ گه‌یشنت به‌ ڕێكه‌وتن.پێده‌چێت له‌
ئاینده‌دا ئاوى شریین له‌الیه‌ن توركیاوه‌ به‌رامبه‌ر به‌نه‌وت و غازى سروشتى ئاڵوگۆڕى پێبكرێت له‌گه‌ڵ عێراقدا و
سیاسه‌تى))نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ ئاو(( پیاده‌ بكرێت له‌كاتێكدا كه‌ 70 %نه‌وت و غازى سروشتى توركیا له‌ عێراقه‌وه‌ چنگى
ده‌كه‌وێت.
• ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كێشه‌ى ئاو له‌ جیهاندا و به‌تایبه‌تیش ناوچه‌ى ڕۆژهه‌اڵتى ناوه‌ڕاست باس
ده‌كات و دواتریش به‌ ووردتر باس له‌ كێشه‌ ئاویه‌كانى عێراق ده‌كات، ئاشكراشه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له‌
كۆمارى عێراقى فیدڕاڵ هه‌مان كێشه‌ و گرفته‌كانى ئاوى عێراقى ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌،چونكه‌ یه‌كێك له‌ ڕووباره‌ سه‌ره‌كیه‌كان
كه‌ ڕووبارى دجیله‌یه‌ له‌ سنورى توركیاوه‌ تا نزیكه‌ى باكورى شارى به‌غدادى پایته‌خت ڕاسته‌وخۆ دێته‌ خاكى هه‌رێمى
كوردستان و به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ندین لقى تریشى تێده‌ڕژێت كه‌ زۆربه‌یان ده‌كه‌وێته‌ سنورى هه‌رێمى كوردستان
وسه‌رچاوه‌كانیان له‌ ئێران و توركیاوه‌ هه‌ڵده‌قوڵێن.


هه‌رێمى كوردستان به‌بێ بون و به‌رده‌وام بوونى ڕووبارى دجیله‌ و لقه‌كانى ده‌بێته‌ خاكێكى بێ ئاو و بێ پیت و به‌ره‌كه‌ت و
ڕووبه‌ڕووى دیارده‌كانى به‌ بیابانبوون و وشكبونه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵیشیدا هه‌موو كێشه‌ سیاسى و ئابورى و كۆمه‌اڵیه‌تى
و ژینگه‌یى و كشتوكاڵیه‌كانیش توندتر و مه‌ترسیدار تر ده‌بن و كاریگه‌رى زۆر خراپ به‌جێدێڵن له‌سه‌ر ئاینده‌ى هه‌رێمى
كوردستان. كه‌ هه‌موانیان به‌ زیانى گه‌وره‌ ده‌شكێته‌وه‌ به‌سه‌ر پشكى ئاوى تاك و ئاوى كشتوكاڵى و پیشه‌سازیشدا.
بۆیه‌ ده‌كرێت به‌هه‌مان شێوه‌ى عێراق له‌كوردستانیشدا له‌ ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و ئاودێریه‌وه‌ هه‌وڵى جدى بدرێت
له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ توركیا و ئێراندا كه‌ چیدیكه‌ ئاو وه‌ك كارتێكى فشارى سیاسى و ئابورى به‌كارنه‌هێنن دژ به‌هه‌رێمى
كوردستان و پڕۆژه‌ى ئاودێرى و دروستكردنى به‌نداو و عه‌مباراو و ده‌ریاچه‌ جێبه‌جێنه‌كه‌ن و ئاو نه‌گرنه‌وه‌ له‌هه‌رێمى
كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ له‌الیه‌ن ئێرانه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت له‌ ڕووبارى ئه‌ڵوه‌ن له‌ خانه‌قنی 2005 و ئێستاش
له‌گه‌ڵ ڕووبارى زێى بچووك له‌ساڵى 2017 و به‌ ئاره‌زوو و مه‌رامى خۆیان و له‌هه‌ركاتێك كه‌ بیانه‌وێت ئه‌و ئاوانه‌ بگرنه‌وه‌ و
به‌ریده‌نه‌وه‌.


ده‌كرێت هه‌رێمى كوردستانیش،له‌الیه‌ك گرنگى بداته‌ الیه‌نى ته‌كنیكى و سیاسه‌تى ئاو بۆ ئاینده‌ و له‌الیه‌كى تریشه‌وه‌ هانى
هاواڵتیان بدات و هوشیاریان بكاته‌وه‌ له‌مه‌ترسیه‌كانى كه‌م ئاوى و ده‌ستگرتن به‌ به‌كارهێنانى ئاوه‌وه‌. و كێشه‌ و گرفته‌كانى
ئاویش به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌گه‌ڵ واڵتانى دراوسێشدا چاره‌سه‌ر بكات.
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ڕووبه‌ڕووى هه‌مان چاره‌نوسى پڕ مه‌ترسى ده‌بنه‌وه‌ له‌ بێ ئاویدا و هه‌میشه‌ش
ده‌كه‌ونه‌ به‌ر به‌زه‌یى واڵتانى دراوسێوه‌ له‌ توركیا و ئێران و سوریاوه‌.
هه‌ربۆیه‌ش ئاو له‌م سه‌ده‌یه‌دا ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ ئاشتى به‌اڵم دووهۆكار بۆ هه‌اڵیسان و سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگ و ملمالنێى
سیاسى و سه‌ربازیه‌كان له‌نێوان واڵتانى ناوچه‌ى ڕۆژهه‌اڵتى ناوه‌ڕاستدا و دونیاشدا، و ئیدى ئه‌و درومشه‌ى كه‌ له‌مێژه‌یه‌
به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و هه‌میشه‌ دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت )) ئاو و ئاوه‌دانى (( یان )) ئاو سه‌رچاوه‌ى ژیانه‌(( پێده‌چێت له‌گه‌ڵ
زیادبوونى ژماره‌ى دانیشتوان و گۆڕانكاریه‌كانى كه‌ش و هه‌وا و زۆربوونى پێداویستیه‌كانى كۆمه‌ڵگاكان بۆ ئاو هێواش
هێواش كاڵببێته‌وه‌ و له‌جیاتى ئه‌و درومشانه‌ى پێشوو بگوترێت )) ئاو سه‌رچاوه‌ى جه‌نگ و ملمالنێكانه‌((.به‌وهیواى ئاو
هه‌میشه‌ بۆ كوردستان و ناوچه‌كه‌ و دونیاش مایه‌ى ژیان و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانى بێت نه‌ك جه‌نگ و ملمالنێ و وێرانكارى.


سه‌رچاوه‌كان :
=========
1.حقائق عن دجلة و الفرات،للباحث طالب الصفار.
2 .شحة املياه فى العراق االسباب و احللول للباحث د. عصمت موجد الشعالن.
3.مشكلة املياه املزمنة، د. وليد رضوان،سوريا.
4.نقص املياه فى العراق تنذر بكارثة،للباحث بهاء املوسوى.
5.حبث للسيدة نرباس املعمورى.
6.املعاهدات و االتفاقات الدولية بني العراق و تركيا حول املياه.
7.بعض االحباث البيئية.

570 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/1/2017 10:18:57 PM
زیاتر ...