کۆمەڵایەتی
رێژه‌یى توندوتیژى دژ به‌ژنان كه‌مترین رێژه‌ی تۆماركردوه‌
ئاراسته‌ : ئاراز زۆراب
بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی دژ به‌ ژنان ڕایگه‌یاندوه‌،له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه‌ هیچ حاڵته‌تێكى كوشتن  له‌ گه‌رمیان تۆمار.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی دژ به‌ ژنان له‌گه‌رمیان، عه‌قیدی یاسایی ( له‌میعه‌ محه‌مه‌د قادر)، ئامارى توندوتیژی و حاڵه‌ته‌ جیاوازه‌كانى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵی 2017ى خسته‌ رو، به‌پێی ئاماره‌كه‌ هیچ حاڵەتێکى کوشتنى ژنان له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌رمیان تۆمار نەکراوە، به‌ڵام 2 حاڵه‌تى خۆکوشتن تۆماركراوه‌. 
ناوبراوئه‌وه‌شى خسته‌ رو كه‌  (٥) حاڵەتى سوتان 3 حاڵه‌تى خۆسوتاندنى ژنان تۆماركراوه‌، هه‌روه‌ك 3 حاڵه‌تى ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر ژنان تۆماركراوه‌.
هه‌روه‌هاله‌ ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌م شه‌ش مانگه‌دا، (٢٥٧) سکاڵا له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌ تۆماركراون، هه‌روه‌ك 107 سكاڵاش له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ له‌لایان تۆماركراوه‌.
376 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/1/2017 11:50:54 AM
زیاتر ...