ترافیک
هۆشیاری‌ هاتوچۆ ..شۆفێران ده‌ستی‌ ڕاست به‌كاربهێنن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زۆربه‌ی‌ شۆفێران ڕه‌نگه‌ تا ئێستا له‌كاتی‌ دابه‌زینی‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ستی‌ چه‌پ به‌كاربهێنێت ، به‌لاَم ده‌پرسین بۆچی‌ پێویسته‌ ده‌ستی‌ ڕاست به‌كاربهێنرێت له‌كاتی‌ دابه‌زینی‌ شۆفێر له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی‌.

رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری هاتوچۆ، ئامۆژگاری شۆفێران ده‌كات، له‌كاتی دابه‌زین له‌ ئۆتۆمبێل، ده‌بێ شۆفێران به‌ ده‌ستی راست ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ شۆفێره‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ی ده‌رگاكه‌ بكاته‌وه‌، راسته‌وخۆ و به‌بێ ویستی خۆی سه‌یری ئاوێنه‌ بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئاگادار كردنه‌وه‌ی شۆفێر له‌ هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ و ماتۆڕ و پایسكیل، كه‌ نزیكی بن، به‌مجۆره‌ش له‌ رووداوی هاتوچۆ ده‌پارێزرێن.

109 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/15/2022 12:44:09 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو