تەندروستی
‌چاره‌سه‌رێكی خێرا بۆ نه‌مانی‌ سه‌رئێشه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

سه‌رئێشه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ زۆر باوه‌كان كه‌ توشی هه‌موو ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان ده‌بێت، هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌رئێشه‌ بریتییه‌ له‌ كه‌م خه‌وی وماندویی و كه‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رئێشه‌ ده‌توانی ئه‌م چه‌ند ڕێگایه‌ی خواره‌وه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ی:

*ئه‌گه‌ر سه‌رئێشه‌كه‌ت به‌هۆی نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌وه‌ بێت ، ئه‌وا  ته‌نها به‌ خواردنه‌وه‌ی چه‌ند په‌رداخێك ئاو ده‌توانی چاره‌سه‌ری بكه‌ی.

*بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ ئازاری سه‌ر كه‌مێك سه‌هۆڵ بكه‌ ناو خاولیه‌ك و له‌سه‌ر ناوچه‌وانتی دابنێ بۆ چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك و ئه‌مه‌ دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌ تا ئازاره‌كه‌ت نامێنێ.

*قاشێك لیمۆ بكه‌ره‌ ناو ئاوی گه‌رمه‌وه‌ و بیخۆره‌وه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئازاری سه‌ر و پشوودانی مێشك.

*دوو كه‌وچكی چا سركه‌ی سێو بكه‌ره‌ په‌رداخێك ئاوه‌وه‌ و ڕۆژانه‌ ٢ بۆ ٣ جار بیخۆره‌وه‌.

*ڕۆژانه‌ سێ جار خواردنه‌وه‌ی چای زه‌نجه‌فیل چاره‌سه‌رێكی باشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری سه‌ر.

224 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/15/2022 12:36:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو