وەرزش
دەستپێکی بەرشەو ڕیاڵ لەخولی لیگا پێچەوانەبوو
 نه‌ورۆز شێخ زیره‌ك

    بەرشە دووخاڵی لەدەستداو ڕیاڵیش لەشکستەوە گەڕایەوە سەرکەوتن.   

     لەدەستپێکی یاریەکانی هەفتەی یەکەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانیادا یانەی بەرشەلۆنە لەیاریگای کامپ نوی تایبەت بەخۆی کەوتە داوی یەکسان بونەوەو یەکەمین دوو خاڵی لەبەرامبەر یانەی ڕایۆ قالیکانۆدا لەدەستدا پاش ئەوەی بەبێگۆڵ هەردوو یانە لەیاریگا بەئەنجامێکی سپی هاتنە دەرەوە. 

   لەیاریکی تردا یانەی ڕیاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئەلمیریا و لەخولەکی شەشدا یانەی خاوەن یاریگا توانیان لەڕێگای یاریزان لارجی ڕامازانیەوە گۆڵێک تۆماربکەن و تایمی یەکەم لەدژی ڕیاڵ کۆتایی پێبێنن.

   بەڵام لەتایمی دووەم کەتیبەکەی کارلۆ ئەنشیلۆتی توانی ئەنجامەکە پێچەوانە بکاتەوەو دووگۆڵ لەئەلمیریا بکات لەڕێگەی یاریزانان  لۆکاس ڤاسکێس لەخولەکی ٦۱ و داڤید ئالابا لەخولەکی ۷٥.  

  بەو بردنەوەیەش یانەی شاهانە توانی یەکەمین سێ خاڵ کۆبکاتەوە

145 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/15/2022 10:45:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو