هەمەڕەنگ
كه‌ هاوسه‌رگیری‌ ده‌كه‌یت دڵت چی‌ به‌سه‌ر دێت ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زانكۆی به‌ریتانیا دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كه‌ن هاوسه‌رگیری هۆكارێكه‌ بۆ پاراستنی دڵ له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان وه‌ك جه‌ڵده‌.

هاوكات پسپۆڕان جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كاتێك دوو كه‌س ژیانی هاوسه‌رگیری پێكده‌هێنن زیاتر له‌ جاران پارێزگاری له‌خۆیان ده‌كه‌ن و په‌یڕه‌وی سستمی خۆراكی ته‌ندروست ده‌كه‌ن له‌پێناو خۆشه‌ویستی خۆیان و نه‌وه‌كانیان.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری ده‌بێته‌ هۆی ئارامبوونه‌وه‌ و كه‌متر تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بیت، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و خاڵانه‌ی كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر مێشك و دڵ هه‌یه‌.

ئێستا ئاماده‌یت  هاوسه‌رگیری بكه‌یت یان سینگڵیت پێ باشتره‌؟

179 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/14/2022 10:59:01 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو