تەندروستی
باشترین جۆره‌كانی میوه‌ بۆ نه‌خۆشی شه‌كره‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

خواردنی میوه‌ ڕۆژانه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوون .

 به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆش دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌ له‌ خواردنی میوه‌ی تام شیرین له‌ ترسی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كر له‌ خوێن دا ؛ به‌ڵام زۆر گرنگه‌ كه‌ بزان  كه‌ زۆربه‌ی میوه‌كان یارمه‌تی ڕاگرتنی ئاستی شه‌كره‌ ده‌ده‌ن و ڕێگری ده‌كه‌ن له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی زۆر له‌ ئاستی شه‌كره‌ و خۆپاراستن له‌ نزم بوونه‌وه‌ی  شه‌كره‌ له‌ خوێن دا له‌ ڕێژه‌ی ئاسایی كه‌ زۆر ترسناكتره‌ له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی ؛ به‌ مه‌رجێك بڕی مام نه‌وه‌ند و به‌ تازه‌یی و له‌ نێوان ژه‌مه‌كان بخورێت نه‌وه‌ك به‌ شێوه‌ی شه‌ربه‌ت و وشكراو
۰

---- باشترین جۆره‌كانی میوه‌ بۆ نه‌خۆشی شه‌كره‌ :

* هه‌رمێ

* شلیك

* شاتوو و تووی سوور و تووتڕك و بلاك بێری

* مزره‌ سێو و سێوی سه‌وز و هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز

* قۆخ

* كاڵه‌ك

* ئۆڤۆگادۆ

* سندی و لیمۆ و پڕته‌قاڵ

* كێوی و گێلاس

---- ئه‌و میوانه‌ی پێویسته‌  نه‌خورێن  یان ڕۆژانه‌ یه‌ك جار زیاتر نه‌خورێن به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ  پزیشكی پسپۆڕ :

* شووتی :  یه‌ك قاش پڕ به‌ ده‌ستی نه‌خۆش

* مۆزی ته‌واو گه‌یوو :  یه‌ك دانه‌

* هه‌نجیر :  دوو بۆ سێ ده‌نك

* خورما :  یه‌ك بۆ سێ ده‌نك

* ترێ به‌ تایبه‌ت ترێی ڕه‌ش :  8 بۆ   12  بۆڵ ڕۆژانه‌

* هه‌نار :  یه‌ك هه‌نار به‌ قه‌باره‌ی ده‌ستی نه‌خۆشه‌كه‌.

دكتۆر كامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی

پسپۆڕی زانستی خۆراك

337 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/14/2022 10:56:44 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو