زانست
كێن ئه‌وانه‌ی‌ هۆگری‌ به‌كارهێنانی‌ ئیمۆجییه‌كانن؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

ده‌پرسین ئایا تۆ هیچ كام له‌م نیشانانه‌ت تێدایه‌ له‌ سۆشیال میدیا و نامه‌ نوسیندا ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ به‌رده‌وام خه‌ریكی‌ نوسینی‌ نامه‌و به‌كارهێنانی‌ ئیمۆجین .

*هه‌رگیز ناتوانیت ته‌عبیر له‌ حاڵه‌ت و هه‌سته‌كانت بكه‌یت له‌ هیچ كاتێكدا به‌بێ به‌كارهێنانی ئیمۆجی.

*كۆمپیوته‌ر و مۆبایل به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام هه‌میشه‌ به‌ مۆبایل وه‌ڵام ده‌ده‌یته‌وه‌ چونكه‌ ناتوانیت به‌بێ ئیمۆجیه‌كان قسه‌كانت ته‌واو بكه‌یت.

*ته‌واوی ئیمۆجیه‌كانت به‌پێی هێماكان له‌به‌ر كردووه‌ راسته‌وخۆ هه‌ڵیده‌بژێریت.

*پێویست بێت یان نه‌بێت بابه‌ته‌ فه‌رمی بێت یاخود نا تاقه‌تی به‌كارهێنانی یه‌ك وشه‌ت نییه‌ و راسته‌وخۆ ئیمۆجی.

*له‌ به‌شی بایۆكانت له‌ سۆشیال میدیا ته‌واوی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانت به‌ ئیمۆجی ده‌ربڕیوه‌.

*یه‌ك یان چه‌ند ئیمۆجیه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆت هه‌یه‌ به‌رده‌وام دووباره‌ی ده‌كه‌یته‌وه‌.  

104 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/13/2022 12:40:36 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو