وەرزش
ڕیاڵ جامی سۆپەری ئەوروپای بەرزکردەوە
 نه‌ورۆز شێخ زیره‌ك

بۆجاری پێنجەم لەمێژویدا یانەی ڕیاڵ مەدرید جامی سۆپەری ئەوروپای بەدەست هێنا.   ‌

جامی سۆپەری ئەوروپا هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پاڵەوانی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا و ئەنتراک فراکفۆرتی ئەڵمانی و پاڵەوانی خولی ئەوروپای ساڵی ۲۰۲۲ ی لەیاریەکدا لەیاریگای هلسنکی کۆکردەوە ، لەئەنجامدا یانەی یانەی سپی پۆشەکان توانیان بەئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام یاریکە ببەنەوە. 

هەردوو گۆڵی یاریەکەش لەلایەن یاریزانان  دیڤید ئالاباو کەریم بن زیمەوە  تۆماریان کردن.      بەو بردنەوەیەش یانەکەی مەدرید توانی ببێتە خاوەنی پێنجەم جامی پاڵەوانێتیەکە و لەهەمان کاتیشدا یەکەم نازناوی ئەم وەرزە بەدەست بێنێت.

نازناوی پاڵەوانێتیەکانیشی لەساڵەکانی ۲۰۰۲ و ۲۰۱٤ و۲۰۱٦ و ۲۰۱۷ و ۲۰۲۲ بوون کەهەریەکە لەیانەکانی میلانی ئیتاڵی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەمان ژمارەی نازناویان هەیە.

225 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/11/2022 12:54:03 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو