تەندروستی
چۆن هێواش هێواش شه‌كر له‌ ژیانت دوور ده‌خه‌یته‌وه‌؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

شه‌كر به‌هۆی‌ ئاڵۆزی‌ پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌ باشتروایه‌ زۆر كه‌م بخورێت ، یاخوود هه‌وڵ بدرێت وورده‌ وورده‌ له‌ خواردنی‌ خۆت دوور بخه‌یته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش پێویستی‌ به‌ كاته‌ هه‌ر بۆیه‌ هێواش هێواش هه‌وڵ بده‌ لێی‌ دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ .

*له‌ خواردنه‌وه‌كانی رۆژانه‌دا رێژه‌ی شه‌كر كه‌مبكه‌ره‌وه‌ پله‌ به‌ پله‌، بۆ نمونه‌ كه‌وچكێكی چا كه‌مبكه‌ره‌وه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو كه‌وچكێكی دیكه‌.

*دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان، هه‌وڵبده‌ شه‌ربه‌ته‌ سروشتییه‌كان بخۆره‌وه‌، چونكه‌ رێژه‌ی شه‌كری زیانبه‌خشی زۆرنییه‌.

*بایه‌خ به‌ شوكوڵاته‌ تاڵه‌كان یان كه‌متر شیرینه‌كان بده‌، چونكه‌ رێژه‌ی شه‌كری كه‌مه‌.

*رێژه‌یه‌كی زۆر رۆژانه‌ ئاو بخۆره‌وه‌، چونكه‌ كاریگه‌ری شه‌كر له‌سه‌ر جه‌سته‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و كرداری هه‌رس خێراده‌كات، به‌ڵام له‌كاتی نان خواردن نابێت.

122 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/7/2022 12:07:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو