ترافیک
هۆكاری سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ چیه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

پسپۆڕانی بواری سه‌لامه‌تی هاتوچۆ چه‌ند خاڵێك به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ داده‌نێن و داوا له‌ شۆفێران ده‌كه‌ن له‌ كاتی شۆفێری كردندا زۆر وریا بن.

هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووداوی هاتوچۆ:

1/ خێرای زیاد (تیژڕه‌وی).

2/ كه‌مته‌رخه‌می وبێئاگایی له‌كاتی لێخوڕیندا.

3/ به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی لێخوڕیندا.

4/ لێخوڕین له‌ژێر كاریگه‌ری كحول و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا.

5/ لێخوڕین له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌رمان‌و چاره‌سه‌ری پزیشكی، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مێشك هه‌یه‌ و ده‌بنه‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای هه‌ڵسوكه‌وتی دروستانه‌ی مرۆڤ وه‌كو داووده‌رمانی هێوركه‌ره‌وه‌و په‌ستانی خوێن.

6/ توانای بینینی شۆفێره‌كه‌.

7/ پشتگوێخستنی لایه‌نی چاكسازی و توندوتۆڵی ئۆتۆمبیله‌كه‌.

 

ترافیك سلێمانی‌

138 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/7/2022 12:05:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو