تەندروستی
ژانه‌سه‌رو سه‌رئێشه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رئێشه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌نێوان نیو سه‌عات بۆ چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌م به‌رده‌وام بێت، ئه‌ویش به‌هۆی‌ خه‌وتنه‌ له‌به‌ر هه‌وای‌ سبلێت و فێنك كه‌ره‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر توشی حاڵه‌تێكی له‌م جۆره‌ بویت ڕاسته‌وخۆ ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌:

* ئاو زۆر گرنگه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ ئاو زۆر بخۆره‌وه‌.

* هه‌وڵبده‌ خۆت زۆر ماندوو نه‌كه‌یت و كاری قورس ئه‌نجام مه‌ده‌ چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ سه‌رئێشه‌كه‌و زۆرترو خراپتربێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌سه‌رماو له‌رزین كرد.

* ئه‌نجامدانی وه‌رزشێكی ئاسان ئه‌گه‌ر له‌تواناتدابوو.

وه‌ هه‌تا ئه‌توانی خۆت به‌دووربگره‌ له‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌:                                   

* خۆت به‌دووربگره‌ له‌خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكحول و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.

* خۆت به‌دووربگره‌ له‌وه‌ی كه‌بڵێیت نانم پێناخورێت، هه‌تا ئه‌توانی ژه‌مه‌كان له‌كاتی خۆیدا بخۆ.

* خۆت به‌دووربگره‌ له‌زۆرخه‌وی چونكه‌ ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رئێشه‌كه‌و زیاترو خراپترببێت.

* خۆت به‌دووربگره‌ له‌ته‌ماشاكردنی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و مۆبایل و كۆمپیوته‌رو بۆماوه‌یه‌كی زۆر به‌دیاریانه‌وه‌ دامه‌نیشه‌.

538 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/6/2022 11:28:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو