هەمەڕەنگ
به‌ هۆكارێكی سه‌رنجڕاكێش ماوه‌ی 22ساڵه‌ خۆی نه‌شوشتووه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

پیاوێكی هندی به‌ ناوی (دارامدیف رام)ی ته‌مه‌ن 62ساڵ كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی هندستان ده‌ژی، بۆ ماوه‌ی 22ساڵه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی نه‌شۆردوه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری داوه‌ كه‌ تاكو توندوتیژی به‌رامبه‌ر خانمان و كوشتنی ئاژه‌ڵه‌كان بكرێت هه‌رگیز خۆی نه‌شوات.

ئه‌م پیاوه‌ هندییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ له‌ساڵی‌ 2000 ه‌وه‌ له‌و كاته‌ی‌ هه‌سه‌تی به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر خانمان و ڕاوكردن و كوشتنی ئاژه‌ڵه‌كان ڕۆژ به‌ ڕۆژ به‌ره‌و زیاتر ده‌چێت،  له‌و كاته‌وه‌ په‌یمانی به‌خۆی داوه‌ كه‌ هه‌رگیز خۆی نه‌شوات تاوه‌كو ئه‌م تاوانانه‌ له‌ جیهاندا بمێنێت.

له‌ ساڵی 2003دا هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوای ده‌كات دوای چه‌ند ساڵێكی دیكه‌ش یه‌كێك له‌ كوڕه‌كانی به‌هه‌مان شێوه‌ كۆچی دوای ده‌كات به‌ڵام دارامدیف په‌یمانه‌كه‌ی ناشكینێت و خۆی ناشوات.

132 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/6/2022 11:27:05 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو