هونەر
ئه‌و لاوه‌ی‌ ویستی به‌ ناوبانگ بێت ته‌ندروستی‌ له‌ده‌ستدا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

له‌ رێگای چه‌ناڵی یوتوبه‌وه‌ ده‌ستی كرد به‌ ژه‌نینی كه‌مانچه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و باس كردن له‌ سیستمی خۆراكی ڕووه‌كی.

نیكۆڵاس بێری، كه‌ ناسراوه‌ به‌
Nikocado avocado له‌ ساڵی 2016 زۆر حه‌زی ده‌كرد به‌ناوبانگ بێت، هه‌ربۆیه‌ له‌ رێگای چه‌ناڵی یوتوبه‌وه‌ ده‌ستی كرد به‌ ژه‌نینی كه‌مانچه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و باس كردن له‌ سیستمی خۆراكی ڕووه‌كی.

به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك وازی له‌ سیستمی خۆراكی رووه‌كی هێنا، له‌پێناو رێكلام و به‌ناوبانگ بوون ده‌ستی كرد به‌ دانانی ڤیدیۆی كێبڕكێی خواردن و وه‌رگرتنی برێكی گه‌وره‌ له‌ خواردنه‌ خێراكان تا چه‌ناڵه‌كه‌ی گه‌یشته‌ 5 ملیۆن كه‌س.

به‌ڵام كێشی گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 182 كیلۆگرام  و تووشی نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره‌ و په‌ستانی خوێن بووه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نی لاوێتیه‌تی‌.

143 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/6/2022 11:25:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو