هەواڵ
نه‌وتی سپی ماڵان كه‌ی دابه‌شده‌كرێت
 شادان حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕاگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوە ی  دابەشکردنی‌ نەوتی‌ سپی‌ ماڵان له‌ ئێستادا نوسراومان بۆ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ هەرێم کردووە و چاوەڕوانی‌ وەڵامی‌ ئەوانیین.

ساڵی ڕابردوو نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی تا مەڵبەندی پێنج  دابەشکرا و تائێستاش هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی‌ دانەنراوە.

دلێر زه‌ینه‌دین لێپرسراوی هۆبه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی بە سایتی‌ ئاڕاستەی‌ راگەیاند، لەئێستادا نوسراومان ئاڕاستەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ هەرێم و وەزارەتی‌ سامانە سروشتییەکان کردووە بۆ ئەوەی‌ دەست بەدابەشکردنی‌ نەوتی‌ سپی‌ ماڵان بکەینەوە، چاوەڕوانی‌ وەڵامی‌ ئەوانین، چونکە ئێمە تەنها دابەشکردنمان لەسەرە.

وتیشی‌:چاوەڕواندەکرێت لەمانگەکانی‌ 11 و 12 دەست بەدابەشکردنی‌ نەوت بکەینەوە، بەڵام ئێمە ئامادەکاری‌ تەواومان بۆ دابەشکردنی‌ کردووە هەرکاتێک نەوت بگاته‌ دەستمان  دەستبەدابەشکردنی‌ دەکەین، لەو شوێنەی‌ ساڵی‌ رابردوو وەستاوە.

بەوتەی‌ لێپرسراوی هۆبه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان هۆکاری‌ بەرزبونەوەی‌  نرخی‌ نەوتیش بۆ کارنەکردنی‌ مەسفیە دەگەڕێتەوە  کە ساڵانە لە مانگی‌ چوارەوە کارکردنیان رادەگیرێت، ئەوەش بۆتە هۆی‌ کەمبونەوەی‌ نەوت و  بەرزبونەوەی‌ نرخەکەی‌.

219 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/6/2022 10:45:05 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو