تەندروستی
هۆكاری‌ كه‌م خۆری‌ (كه‌می‌ ئیشتیها) له‌منداڵدا چییه‌؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زۆربه‌ی دایكان و باوكان ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی كه‌م خواردن و كه‌می ئیشتهای منداڵه‌كه‌یان  ده‌بنه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ته‌مه‌نی ( ۲ ـــ ۸ ساڵ ) دا و نازانن چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا بكه‌ن.

هۆكاره‌كانی كه‌م خۆری‌ له‌منداڵان :

* ئازار : وه‌ك له‌ كاتی ددانی تازه‌دا ، بریندار بوونی زمان و ناو لێو به‌ هۆی ڤایرۆسه‌وه‌ ، ئازار و پێچی ناوسك ، قه‌بزی به‌رده‌وام

* په‌تا و هه‌ڵامه‌ت ، هه‌وكردنی له‌وزه‌تێنی درێژخایه‌ن یان دووباره‌بوو ، هه‌وكردنی گوێی ناوه‌ڕاست.

* به‌ زه‌حمه‌ت پاروو قووت دان : وه‌ك گه‌وره‌بوونی له‌وزه‌تێن.

* ترس و دڵه‌ ڕاوكێ : بۆ نموونه‌ له‌ خوێندگا یان بوونی ئاژاوه‌ و ناكۆكی و شه‌ڕی نێوان دایك و باوك

* پێدانی ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ كه‌ مناڵ حه‌زی لێ نه‌كات

* خواردنی پسكیت و چپس و شیرینی و شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان به‌ تایبه‌ت ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ژه‌مه‌كان

* شێوازی هه‌ڵه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌ كاتی خواردن : وه‌ك تووڕه‌ بوون له‌ مناڵ یان لێدانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زۆر نان بخوات .

* كه‌می جووڵه‌ و سستی منداڵ : به‌ هۆی زۆر سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن یان به‌كارهێنانی ئایپاد و مۆبایله‌وه‌ .

 

* شه‌ونخوونی : پێویسته‌ مناڵی ژیر ته‌مه‌ن ۱۲ ساڵ شه‌وانه‌ سه‌عات نۆ خه‌وتبێت له‌ هه‌موو وه‌رزه‌كان

* گرنگی نه‌دان به‌ مناڵ و یاری نه‌كردن له‌ گه‌ڵی دا و به‌ جێ هێشتنی بۆ ماوه‌ی زۆر به‌ ته‌نها.

133 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/1/2022 12:04:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو