زانست
به‌ر له‌وه‌ى بمریت هه‌ ست به‌ چى ده‌كه‌یت ؟!
ئاڕاسته‌ : لانه‌ ئیسماعیل
چه‌ند چركه‌ ساتێك به‌ر له‌ مردن مرۆڤ هه‌ست به‌ چى ده‌كات ؟ بێگومان ئه‌مه‌ پرسیارێكه‌ هه‌مووان به‌ په‌رۆشین بۆ زانینى وه‌ڵامه‌كه‌ى . 
زانایانى ئیسرائیل به‌دواى وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا گه‌ڕاون و چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كى جیاوازیان له‌سه‌ر ئه‌نجامداوه‌ و بۆیان ده‌ر كه‌وتووه‌ كه‌ مرۆڤ چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ر له‌ مردنى مێشكى چالاك ده‌بێت و بیر له‌ ساته‌كانى منداڵى و ژیانى ڕابردووى ده‌كاته‌وه‌ . 
ماڵپه‌ڕى (روسیا الیوم) بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ چه‌ند زانایه‌كى پسپۆڕ له‌ بوارى ته‌ندروستى له‌ ناوه‌ندى ڕێكخراوى (هداسا) به‌ مه‌به‌ستى توێژینه‌وه‌ى پزیشكى مرۆیى توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر (264) كه‌سدا كردووه‌  كه‌ له‌ دواین چركه‌ساته‌كانى ژیانیاندا بوون و بۆیان ده‌ر كه‌وتووه‌ له‌ زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كاندا مرۆڤ به‌ر له‌ مردنى ئه‌و ساتانه‌یان بیر ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ هه‌ست ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ له‌بیریان كردووه‌ وه‌ك ساته‌كانى سه‌رده‌مى منداڵى .  
پسپۆڕان پیان وایه‌ هۆكارى ئه‌م بیركه‌وتنه‌وه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شپرزه‌یى ده‌رونى مرۆڤ ، به‌ جۆرێك كه‌ خانه‌كانى مێشك له‌و ساته‌دا هه‌ولأ ده‌ده‌ن  به‌ چالاكى بمێننه‌وه‌ و به‌رگرى له‌ مانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن ، به‌تایبه‌تى ئه‌و به‌شانه‌ى كه‌ به‌رپرسن له‌ یاده‌وه‌رییه‌كانى مرۆڤ .  
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ مردنى مرۆڤ ماناى ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ هه‌موو به‌شه‌كانى جه‌سته‌ى له‌كار بكه‌ون ، به‌ڵكو هه‌ندێك به‌شى جه‌سته‌ هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێك یان چه‌ند كاتژمێرێك كار ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژ و هه‌فته‌یه‌ك له‌ چالاكى خۆیان به‌رده‌وامن .  
سه‌رچاوه‌ / زانیارى گشتى
5818 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/1/2017 10:58:13 AM
زیاتر ...