هەمەڕەنگ
گه‌ر ئه‌م ڕاستیه‌ بزانی هه‌رگیز له‌به‌رده‌م هه‌وای‌ سبلێت ناخه‌ویت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

هاتنی‌ وه‌رزی‌ گه‌رما و زۆربه‌مان به‌تایبه‌تی‌ شه‌وان وا ڕاهاتوین ، ئه‌گه‌ر هه‌وایی‌ سارد (سبلێت ) نه‌بێت  ، ناتوانین بخه‌وین و خه‌ومان لێ‌ ناكه‌وێت .

هه‌ربۆیه‌ به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م هه‌وایی‌ سبلێت ئاره‌زوو ده‌كه‌ین بخه‌وین ، به‌لاَم ئاگاداری‌ زیانه‌كانی‌ هه‌وایی‌ سبلێت نین كه‌چه‌ند كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر له‌شمان هه‌یه‌
.

ماڵپه‌ڕی سیحه‌ت له‌ بابه‌تێكدا به‌مجۆره‌ زیانه‌كانی خه‌وتن له‌ به‌رده‌م هه‌وای سبلێت خستووه‌ته‌ ڕوو:

* هۆكاره‌ بۆ وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م و قورگ و سورێنچك.

* هه‌ستیاریی قورگ و لوت زیاد ده‌كات.

* گرفت بۆ ماسولكه‌كان زیاد ده‌كات.

* هۆكار ده‌بێت بۆ وشكبوونه‌وه‌ی چاو.

* هۆكاره‌ بۆ ژانه‌سه‌ر.

* هه‌وكردنی گیرفانه‌كانی لوتی به‌دوادا دێت.

* گرفت بۆ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ دروست ده‌كات.

* پێست وشك ده‌كاته‌وه‌ و خوران زیاد ده‌كات.

* گێژبوون و شه‌كه‌تی زیاد ده‌كات

121 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/16/2022 11:40:27 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو