تەندروستی
شه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی له‌ هاوین دا كه‌ ده‌بێته‌ قه‌ڵه‌وی
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زۆربه‌مان درك به‌وه‌ ده‌كه‌ین له‌ وه‌رزی‌ هاویندا ، كێشمان زیاد ده‌كات و ڕه‌نگه‌ زیاده‌ خۆریش نه‌كه‌ین ، ئه‌وه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ پێ ده‌ده‌ین .

* خواردنی بڕێكی زۆر دۆندرمه‌ و سارده‌مه‌نی : نیو قاپ دۆندرمه‌ بڕی ( ۲۳۰ كالۆری ) تێدایه‌ ، به‌ كرێم و قاوه‌ بڕی ( ۷۳۰ كالۆری ) تێدایه‌ ؛ ئه‌مه‌ش بڕێكی زۆره‌ بۆ نموونه‌ یه‌ك سه‌عات ڕاكردنی خێرا و به‌رده‌وام پێویسته‌ بۆ سووتاندنی بڕی ( ٦۰۰ كالۆری ) ۰

* زۆر خواردنه‌وه‌ی بیبسی و كۆلا و خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان : چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ وزه‌ ؛ ته‌نانه‌ت بیبسی و كۆلای دایت كه‌ وزه‌یان تێدا نیه‌ ده‌بنه‌ هۆی قه‌ڵه‌وی ۰

* زۆر خواردنی فاست فوود : وه‌ك گه‌س و هه‌مبه‌رگر و بیتزا ؛ هه‌روه‌ها زیاتر بوونی خواردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له‌ چێشتخانه‌ و ڕێستوڕانته‌كان كه‌ خواردنه‌كانیان به‌شی زۆری چه‌وره‌ و به‌ تایبه‌ت كه‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌كان له‌ هاوین دا هه‌مووی دده‌خرێته‌ شه‌وه‌وه‌ به‌ هۆی گه‌رماوه‌ ۰

* زۆر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی فرێش : كه‌ بڕێكی زۆر وه‌زه‌یان تێدایه‌ و ڕیشاڵیان تێدا نیه‌ و نیوه‌ی ڤیتامین و كانزا و مادده‌ دژه‌ ئۆكساندنه‌كانی تێدا نه‌ماوه‌ ۰

* وه‌رزش نه‌كردن و كه‌م بوونه‌وه‌ی جووڵه‌ و ڕویشتن به‌ پێ و دانیشتن و به‌ سه‌ر بردنی كاتێكی زۆر به‌ دیار ئه‌نته‌رنێت و مۆبایڵ و یاریه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان ۰

شه‌ونخوونی به‌رده‌وام و تێك چوونی خه‌و : یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی زۆری كێش له‌ ئێستادا و پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

دكتۆر ، كامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی

پسپۆڕی زانستی خۆراك

178 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/4/2022 12:06:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو