تەندروستی
چۆن ته‌ندروستیت له‌گه‌رمای‌ هاوین ده‌پارێزیت ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

هاوین ده‌رفه‌تێكی زۆر باشه‌ بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ و چێژوه‌رگرتن له‌ چالاكییه‌كان و كات به‌سه‌ربردن، وه‌ك مه‌له‌كردن یان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شاخدا، به‌ڵام پێویسته‌ وریایی ئه‌وه‌ بیت كه‌ خۆت بپارێزیت له‌ گه‌رمای هاوین و لێی درووربكه‌ویته‌وه‌.

* شێدارهێشتنه‌وه‌: خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌درێژایی كات زۆر پێویسته‌، به‌ڵام له‌ وه‌رزی هاویندا پێویست تره‌، پله‌ی گه‌رمی به‌رز واده‌كات جه‌سته‌ به‌ ئه‌سته‌می به‌ شێداری بمێنێته‌وه‌، بۆیه‌ گونجاوه‌ مرۆڤ بتڵێكی ئاو له‌ ته‌نیشتی خۆتدا بهێڵێته‌وه‌.

*نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ گه‌رما له‌بیر مه‌كه‌: مانه‌وه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ژێر خۆری گه‌رمدا ده‌بێته‌ هۆی به‌ركه‌وتنی چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی وه‌ك لێدانی گه‌رما، هه‌روه‌ها بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌م كاره‌ باشتر وایه‌ جل و به‌رگی ڕه‌نگ تۆخ له‌به‌ر نه‌كه‌یت، له‌ شوێنی سێبه‌ردا پشوو بده‌ و كرێمی شێداركردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ به‌كاربهێنه‌.

* پاراستن له‌ خۆر: لێدانی كرێم بۆ پێست رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له‌ پاراستنی پێست له‌ گه‌رمای خۆر، باشتر وایه‌ مرۆڤ ڕۆژانه‌ ئه‌م كاره‌ بكات، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بچێته‌ ده‌ره‌وه‌.

* له‌چاوكردنی چاویلكه‌: چاویلكه‌ی خۆر ئیكسسواراتێكی گونجاوه‌ به‌درێژایی ساڵ، به‌ڵام كاتێك تیشكی خۆر به‌هێز ده‌بێت، گونجاوه‌ ئه‌م چاویلكانه‌ به‌كاربهێنرێت، چونكه‌ تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی زیان به‌ چاوه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

 

* خۆراكی ته‌ندروست: خواردنی خۆراكی ته‌ندروست، به‌تایبه‌تی سه‌وزه‌ و میوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ئاو.

158 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/3/2022 11:41:09 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو