کۆمەڵایەتی
ژیانت ...بگۆڕه‌ بۆ باشتر
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

هه‌ندێك كات زۆر ره‌فتار هۆكارن بۆ تێكدانی بارودۆخی ده‌روونی و ژیانی خۆمان به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌مشێوازه‌ هه‌نگاو بنێن ژیانت باشتر ده‌بێت وه‌ك:

* بیر له‌ وشه‌كانی هیچ كه‌سێك مه‌كه‌ره‌وه‌ كاتێك رووبه‌رووت ده‌بێته‌وه‌ و خۆتی بۆ دڵگران مه‌كه‌.

* له‌كاتی توڕه‌بوون و هاوار كردنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كاردانه‌وه‌ی توند مه‌نوێنه‌ و ئارامبه‌.

* كاتێك هه‌ست به‌ خه‌م و سترێسی ده‌روونی ده‌كه‌یت هه‌وڵبده‌ له‌سه‌ر كاغه‌زێك ته‌واوی كێشه‌ و لایه‌نه‌ سلبیه‌كانت بنووسه‌ره‌وه‌.

* كاتێك زۆر هه‌ست به‌ دڵ توندی ده‌كه‌یت، بیرت بێت هه‌موو شتێك كاتیه‌ و تێده‌په‌ڕێت.

133 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/2/2022 11:38:04 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو