تەندروستی
یه‌ك رێگا یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ پاراستن له‌ نه‌خۆشی
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

سووده‌كانی به‌ پێ ڕۆیشتن ته‌نها له‌ ڕاپۆرتێكی بچوكدا ناتوانرێت كۆبكرێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌توانرێت به‌شێك له‌ سووده‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ڕوونبكرێته‌وه‌ و باسی لێوه‌ بكرێت له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ و كاریگه‌ره‌ ئیجابیه‌كانی له‌سه‌ر له‌ش و مێشك و ده‌روون.

سووده‌كانی به‌پێ ڕۆیشتنی ڕۆژانه‌:

*ڕێ كردنی ڕۆژانه‌ ده‌بێته‌ هۆی چالاككردنی سوڕی خوێن و گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌شه‌كانی له‌ش به‌ یه‌كسانی.

*ئاستی به‌رگری له‌ش به‌رزده‌كاته‌وه‌ دژی نه‌خۆشیه‌ به‌ربڵاوه‌كان وه‌ك ئه‌نفلۆنزا و كۆكه‌.

*له‌كاتی ڕۆیشتندا ته‌واوی ماسولكه‌كانی له‌ش ده‌جوڵێت و واده‌كات به‌هێزتر و به‌تواناتر بن.

*ڕۆیشتن به‌ ڕۆژ ده‌بێته‌ هۆی مژینی ڤیتامین دی بۆ له‌ش له‌ تیشكی خۆره‌وه‌، ئه‌مه‌ش ڤیتامینیه‌كی پێویسته‌ بۆ له‌ش و ته‌ندروستی ئێسك و ماسولكه‌كان.

*توێژینه‌وه‌كان جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ڕۆیشتن ده‌بێته‌ هۆی توندكردنه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی ورگ و توانه‌وه‌ی چه‌وری كۆبۆوه‌ و كێش داده‌به‌زێنێت.

*بۆ خانمان وه‌رزشی ڕۆیشتن ڕۆژانه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌م ببێته‌وه‌.

*كاریگه‌ری ئیجابی له‌سه‌ر مێشك هه‌یه‌ و له‌ بیركردنه‌وه‌ی سلبی ڕزگارده‌كات، چونكه‌ هه‌وا و ئۆكسجین باشتر هه‌ڵده‌مژیت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی  كه‌متر تووشی له‌بیرچوونه‌وه‌ ده‌بیت.

 

*پێست له‌ زوو چرچبوون ده‌پارێزێت، له‌هه‌مانكاتدا له‌شی خۆت به‌هێز ده‌كات و ڕێگانادات زوو نیشانه‌كانی پیری تێدا ده‌ربكه‌وێت.

*به‌گشتی یارمه‌تیت ده‌دات كه‌ كێش كه‌م بێته‌وه‌ و ڕزگار بێت له‌ قه‌ڵه‌وی و كالۆری له‌ش ده‌سوتێنێت، له‌هه‌مانكاتدا ته‌واوی له‌ش به‌هێز و چالاك ده‌كات.

133 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/2/2022 11:36:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو