وەرزش
بۆردی وەرزشی یه‌كێتی پاڵپشتی یاریزانان دەکات بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیەکان
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

بەھاوکاری بۆردی وەرزشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ژمارەیەک یاریزانی کورد و شاری سلێمانی بەشداری پاڵەوانێتی یاری تایکواندۆ دەکەن لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوانی عێراق و ئەنجامی باش و دڵخۆشکەر بەدەست دەھێنن.

لە شاری بەغدا و لە  پاڵەوانێتی تایکواندۆ و لەئاستی تازەپێگەیشتوان کە لە رۆژانی (٦/٢٩بۆ ٧/١)بە بەشداری ٥٣٠ یاریزانی ناوچە جیاوازەکان بەرێوەچوو، ژمارەیەک یاریزانی کورد و شاری سلێمانی ئەنجامی باشیان بەدەست ھێناو  مەدالیای پاڵەوانبونی کێشە جیاوازەکانیان لەمل کرا ،ھاوکات ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە بۆ یەکەم جارو لە مێژووی تایکواندۆی عێراقدا یاریزانێک توانی زۆرترین خاڵ کۆبکاتەوە  بە ٦٧ خاڵ لە یاریەکدا و ببێتە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەکە ئەویش یاریزانی کورد (کەیھان ھونەر)ە،جێگەی باسە بۆردی وەرزشی یەکێتی پاڵپشت و ھاوکاری یاریزانە کوردەکان بوو بۆ بەشداریکردنیان و بەدەست ھێنانی ئەنجامی باش بۆ کوردستان  و شاری سلێمانی .

 

راگەیاندنی بۆردی وەرزشی (ی ن ک(

120 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/2/2022 10:46:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو