زانست
چۆن ده‌زانیت سیخوڕی‌ به‌سه‌ر مۆبایل و دزه‌ به‌زانیارییه‌كانت ده‌كرێت ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

شاره‌زایانی‌  بواری ته‌كنه‌لۆجیا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ،چۆن بزانین سیخوڕی‌ به‌سه‌ر مۆبایله‌كانمانه‌وه‌ ده‌كرێت ، كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ ده‌ریده‌خه‌ن مۆبایله‌كه‌ت سیخوڕی له‌سه‌ره‌  و زانیارییه‌كانی ناویان دزه‌ی پێده‌كرێت.

*ئاماژه‌ی سه‌ره‌كیی ده‌ری ده‌خات چاودێری و سیخوڕی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانت هه‌یه‌، دروستبونی گۆڕانكاریی له‌ناكاوه‌ له‌ناو مۆبایله‌كه‌تدا.

*شه‌حنی ئامێره‌كه‌ت زو داده‌به‌زێت، چونكه‌ به‌رنامه‌ سیخوڕییه‌كه‌ به‌ به‌رده‌وامی كاری تێداده‌كات.

* ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی به‌دیكرد له‌ مۆبایله‌كه‌یدا كه‌ نامۆیه‌ و خۆی به‌رنامه‌كه‌ی دانه‌گرتووه‌، به‌ خێرایی بیسڕه‌وه‌، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ هۆكارێكی یاریده‌ده‌ر بێت بۆ چاودێریكردن و سیخوڕیكردن به‌سه‌ر زانیارییه‌كانییه‌وه‌.

217 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2022 11:59:19 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو