تەندروستی
لەدەستدانی ددانەکان دەبێتە ھۆی نەخۆشی قۆلۆن
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ددانەکان لەگەل ئەوەی لایەنێکی سەرەکی جوان دەرکەوتنی رووخسارن ،لەگەل ئەمەشدا تەندروست راگرتن و مانەوەی ددانەکان مەرجی سەرەکیە بۆ تەندروستبوونی بەشەکانی تری جەستەی مرۆڤ ،بوونی بەکتریا یاخود ھەوکردن لە ددانەکاندا دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی نەخۆشی تر لەبەشەکانی تری جەستەدا...

ــ لە ئەنجامی پاک رانەگرتنی دەم و ددانەکان ،دەبێتە ھۆی کلۆربوونی ددانەکان و ھەوکردنیان لە حاڵەتی زۆر خراپدا ،دەرئەنجامەکەی بە لە دەست دانی ددانەکان کۆتای دێت ،لە دەستدانی ددانەکان لەگەل ئەوە کاریگەری خراپ لەسەر روخسار  و توانای قسەکردن جێدێلێت و بە تێپەربوونی کات  ئێسکی شەویلگەی شوێنی ددانە کێشراوە دەپوکێتەوە ،ھەروەھا لەگەڵ ئەمانەشدا کاریگەریەکی زۆر گەورە دروستدەکات لەسەر کرداری جوین و ھەرسی خۆراکەکان..

ــ  لێکۆلینەوەکان سەلماندوویانە لەدەستدانی ددانەکان دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی نەخۆشی کۆلۆن و نەخۆشیەکانی تری گەدە ، ئەگەر کەسێک زیاتر لە سێ ددان لەدەست بدات ،کاریگەری تەواو دەخاتە سەر جوینی خواردن و خواردنەکان بە باشی ورد ناکرێن و ناجورێن لە ئەنجامی قوتدانی ئەم خۆراکە نا تەواو جوراوە دەبێتە ھۆی قەبزی و سەرھەڵدانی نەخۆشی کۆلۆن.

ـــ گەدەی مرۆڤ بۆ ھەرسکردنی ئەم خۆراکە ناتەواو جوراوە پێویستە برێکی زۆر ترشی دەربدات بۆ ھەرسکردنی خۆراکەکە ،لە ئەنجامدا ئەم ترشیە زۆرە دەبێتە ھۆی برینی گەدە و لاوازی لەدەستدانی بەرگری.

ــ  بۆیە زۆر گرینگە  کاتێک ددانێک  لەدەست دەدەیت ،ئیھمالی نەکەیت و بە زووترین کات سەردانی پزیشکی ددان بکەیت و ددانە لەدەست چووەکە شوێنیبکرێتەوە بە یەکێک لەم رێگایانە

-چاندنەوەی ددانە لەدەستچووەکان (زەرعی ددان)

-دروستکردنی کیف (جسر ی ددان)

-تاقمی ددان

د.تروسکە عبداللە

236 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/12/2022 10:28:21 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو