تەندروستی
چه‌ندین هۆكار ده‌بێته‌ هۆی ئازاری پشت ئێشه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

دروستبوونی ئازار له‌پشت یه‌كێكه‌ له‌و گرفتانه‌ی زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و هۆكارێكی زۆر هه‌یه‌ بۆ دروستبوونی ئه‌و ئازاره‌ كه‌ له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دیكه‌ ده‌گۆرێت ، ئه‌مانه‌ش سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی ئازاری پشته‌:

- ئه‌نجامدانی جووڵه‌یه‌كی له‌پڕ كه‌ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌پشت و دروستبوونی ئازار.

- ده‌رچوونی دیسكی ناو بڕبڕه‌ی پشت كه‌ده‌بێته‌ هۆی جوڵانی بڕبڕه‌كه‌ له‌شوێنی خۆی و په‌ستان خستنه‌ سه‌ر ده‌ماری ناو بڕبڕه‌ی پشت.

- هه‌وكردنی ئێسكی درێژخایه‌ن كه‌ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنی بڕبڕه‌ی پشت و دروستبوونی ئازار له‌به‌شی خواره‌وه‌ی پشت.

- تووش بوونی بڕبڕه‌ی پشت به‌ به‌كتریا كه‌ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی ئازار.

- دووگیانی و گه‌وره‌ بوونی كێشی منداڵ كه‌ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی ئازاری پشت به‌تایبه‌تی له‌مانگه‌كانی كۆتایی سك پڕیدا.

- دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر كورسی به‌بێ‌ وه‌رگرتنی پشوو یاخود هه‌ستانه‌وه‌ و جوڵه‌كردن ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی ئازار.

- ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ یاخود په‌ستان خستنه‌ سه‌ر پشت و ماسولكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی توند و قورس.

-په‌ستانی ده‌روونی وه‌كو خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ‌.

- هه‌ڵگرتنی شتی قورس كه‌ له‌كێشی كه‌سه‌كه‌ زیاتر بێت ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ پشت.

- زیادبوونی كێش كه‌ده‌بێته‌ هۆی په‌ستان خستنه‌ سه‌ر بڕبڕه‌ی پشت و ماسولكه‌كانی ده‌وری بڕبڕه‌كان.

156 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/6/2022 12:28:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو