تەندروستی
باشترین خوو بۆ توش بووانی‌ شه‌كره‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

شه‌كره‌ به‌ یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییانه‌ داده‌نرێت كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی پێشوودا كێشه‌ی بۆ تووشبووانی دروستكردووه‌، بۆیه‌ كه‌سه‌ تووشبووه‌كان ده‌بێت ئاگاداری هه‌ندێك خووی رۆژانه‌یان بن.

گۆڕینی ئه‌م خووانه‌ی رۆژانه‌ش ئاستی شه‌كر له‌ خوێندا ئاسایی ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌ داهاتوودا توش بووه‌كه‌  تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوو نه‌بێت.

تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ رۆژانه‌ ده‌بێت ئه‌م خووانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن:

* خواردنی قاپێك له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌.

* رێكخستنی چالاكییه‌كانی رۆژانه‌.

* خه‌وی باش.

* دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان.

* جوڵه‌ و چالاكی زۆر.

* په‌یڕه‌وكرنی سیسته‌می خۆراكی رووه‌كی.

*وه‌رزش كردن زۆر گرنگه‌ بۆ توش بووانی‌ شه‌كره‌ .

*دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ شیرینییه‌ك و میوه‌یه‌كی‌ شیرین .

169 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/5/2022 11:26:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو