کۆمەڵایەتی
كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنی‌ كار
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنی‌ كار ، كه‌وا ده‌كات كاره‌كه‌ت له‌ده‌ست بده‌یت و تۆ نه‌بینن به‌شایسته‌ی‌ ئه‌و شوێن و كاره‌ .

*به‌پێی‌ پێویست خۆت ئاماده‌ نه‌كردووه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌ ده‌رونتدا نائاسوده‌یی‌ به‌دی‌ ده‌كرێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌كو كه‌سێكی‌ ناشایسته‌ له‌پێش چاوی‌ خاوه‌ن كاره‌كه‌ ده‌بینرێیت .

*گرنگی‌ نه‌دان به‌جلو به‌رگ ، یه‌كه‌مین وێنه‌ی‌ تۆ له‌پێش چاوی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت دروست ده‌بێت ئه‌و جلو به‌رگه‌یه‌ كه‌ ده‌یپۆشیت ، پێویسته‌ جله‌كانت پاك و خاوێن بێت و ئوتوكراو بێت .

*زۆرقسه‌ كردن یاخوود كه‌م قسه‌كردن، پێویسته‌ بێده‌نگ نه‌بیت له‌هه‌مان كاتدا نابێت زۆر قسه‌بكه‌یت باشتره‌ ئاگادار بیت تاوه‌كو زوو بڕیارت له‌سه‌ر نه‌ده‌ن .

*پرسیارنه‌كردن ، باشتره‌ خاوه‌ن كار زیاتر له‌تۆ پرسیار بكات ، به‌ڵكو تۆش مافی‌ پرسیاركردنت هه‌یه‌ له‌باره‌ی‌ شوێنه‌كه‌ت یاخوود پیشه‌كه‌ت .

*ڕه‌خنه‌گرتن ،به‌هیج جۆرێك ره‌خنه‌ مه‌گره‌ و ڕه‌خنه‌ مه‌گره‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ پێشوتر كارت له‌لا كردوون .

141 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/4/2022 12:04:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو