تەندروستی
منداڵه‌كه‌ت شه‌وان دره‌نگ ده‌خه‌وێت ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

له‌ئێستادا دره‌نگ خه‌وتنی‌ منداڵان یه‌كێكه‌ له‌و كێشانه‌ی‌ دایكان و باوكان به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ، پێویسته‌ منداڵ شه‌وان زوو بخه‌وێت ، دره‌نگ نوستنی‌ ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی‌ مێشك و جه‌سته‌ی‌ ده‌بێت .

دایكان و باوكان پێویسته‌ منداڵ له‌كاتژمێر 10ی‌ شه‌و بخه‌وێت ، تاوه‌كو له‌گه‌شه‌ دوانه‌كه‌وێت .

كاریگه‌رییه‌كانی‌ دره‌نگ نوستنی‌ منداڵ :-

*ده‌بێته‌ هۆی تێكچونی ژه‌مه‌كانی خواردن له‌ منداڵدا، وه‌ك نانی به‌یانی به‌هۆی دره‌نگ هه‌ستانه‌وه‌ ناتوانێت بڕی پێویستی وزه‌ له‌ خۆراكه‌وه‌ وه‌ر بگرێت .

* ده‌بێته‌ هۆی لاوازبونی سیستمی به‌رگری له‌ش.

* هه‌موو كات هه‌ست به‌ هیلاكی و ماندوێتی ده‌كات ته‌نانه‌ت له‌ دوای هه‌ستانیشی له‌ خه‌و به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی كاتژمێری پێویستی خه‌و له‌ كاتی خۆیدا.

* كه‌م خه‌وی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ هه‌یه‌ وه‌ نوستنی زوو زیاتر هانی گه‌شه‌ی مێشك و جه‌سته‌ی‌ ده‌دات.

*زوو خه‌واندنی منداڵه‌كه‌ت واتا پاراستنی له‌ش ساغی و گه‌شه‌ی مێشكی.

142 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/30/2022 10:01:58 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو