کۆمەڵایەتی
بۆ ڕزگاربوون له‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ ڕاده‌به‌ده‌ر
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زۆربه‌مان توشی‌ حاڵه‌تێكی‌ دیار ده‌بین ئه‌ویش  بیركردنه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌ ،  زۆركات تووشی دڵه‌ڕاوكێی زۆر ده‌بین و سترێس وامان لێده‌كات نه‌توانین به‌باشی بیربكه‌ینه‌وه‌ و بڕیاری دروست بده‌ین و ته‌نانه‌ت رێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌م كاره‌كاندا.

 

* گرنگی به‌ ڕای كه‌سانی دیكه‌ و بیركردنه‌وه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌تۆ مه‌ده‌.

* كاته‌كانت به‌ شتانێك به‌سه‌ر ببه‌ كه‌ سوودیان هه‌یه‌ بۆت وه‌ك وه‌رزشكردن یان ئاره‌زوویه‌ك.

* دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ كه‌سه‌ نه‌رێنییه‌كان.

* بیرۆكه‌ بێزاركه‌ره‌كانت بخه‌ره‌ سه‌ر كاغه‌زێك و خۆت رزگار بكه‌ لێیان.

* دڵنیابه‌ ئه‌مه‌ی ئێستا تێیدا ده‌ژیت كۆتایی نییه‌ و ده‌گۆڕێت.

* بیر له‌ رابردوو مه‌كه‌ره‌وه‌ و له‌ رابردوودا مه‌ژی.

* ئه‌و شته‌ باش و ئه‌رێنییانه‌ بهێنه‌ره‌وه‌ بیری خۆت كه‌ له‌ ژیانتدا هه‌ته‌.

 

286 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/29/2022 12:38:27 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو