تەندروستی
به‌یانیان به‌گه‌ده‌ی‌ به‌تاڵ چا و قاوه‌ مه‌خۆره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

راسته‌وخۆ له‌ دوای هه‌ستان له‌خه‌و چا یان قاوه‌ بخورێته‌وه‌ له‌و كاته‌دا گه‌ده‌ به‌تاڵه‌ و هیچ خۆراكێكی تێدا نییه‌، زیانی ته‌ندروستیی ده‌بێت و گرفتی هه‌رس و گه‌ده‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

 

چا و قاوه‌ به‌ سروشتی خۆیان له‌ ترشییه‌كان پێكهاتوون و خواردنی به‌ گه‌ده‌ی به‌تاڵ هاوسه‌نگی ئاستی ترشی له‌ گه‌ده‌دا تێده‌دات، به‌و جۆره‌ دڵه‌ كزه‌ و ترشانی گه‌ده‌ و خراپبوونی كرداری هه‌رسی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

هه‌ربۆیه‌ باشترین كات بۆ خواردنه‌وه‌ی چا یان قاوه‌ كاتژمێرێك یاخوود دوو كاتژمێر دوای نانخواردنه‌، ده‌توانرێت به‌یانیان بخورێنه‌وه‌ به‌ڵام به‌ گه‌ده‌ی به‌تاڵ نا، له‌هه‌مان كاتیشدا نابێت پێش نوستن قاوه‌ بخورێته‌وه‌.

باشترین خواردنه‌وه‌ كه‌ به‌یانیان  به‌ گه‌ده‌ی به‌تاڵ بخورێته‌وه‌، كوپێك ئاوی گه‌رمه‌ كه‌ كه‌مێك ئاوی لیمۆ و ئاڵه‌تی ڕه‌شی پێوه‌كرابێت، به‌م كاره‌ سیستمی به‌رگریی له‌ش به‌هێز ده‌بێت و كێش داده‌به‌زێت.

161 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/29/2022 12:30:34 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو