وەرزش
ڕیاڵ بووە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ
 نه‌ورۆز شێخ زیره‌ك

یانەی ڕیاڵ مەدرید بەلێهاتووی گۆڵپارێزەکەی توانی چواردەیم نازناوی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەست بێنێت.

لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا دوایاری خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بەیەک گەیاند ...هەرچەندە بەهۆی ئاژاوەی هاندەرە ئینگلیزیەکانەوە یاریەکە بۆ نیو کاتژمێر زیاتر دواکەوت بەڵام سەرەنجام پەردە لەسەر یاریەکە کرایەوە کەتیایدا زۆربەی ئەستێرە جیهانیەکانی تۆپی پێ ئامادەی بینینی بوون . 

لەتایمی یەکەمدا یانەی لیڤەرپوڵ باشتر یاری کردو چەند تۆپێکیان ئاراستەی گۆڵی ڕیاڵ کرد بەڵام کۆرتوا توانی تۆڕی گۆڵەکەی بەسپی بهێڵێتەوەو ئەو تایمە بەبێگۆڵ کۆتایی هات.. لەتایمی دوەمدا ئەنجامەکە گۆڕاو لەخولەکی 59 دا بەئەسیستێکی ڤالڤێردی ڤینیسیۆس جۆنیۆر توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەی شاهانە تۆماربکات

بەو گۆڵەش یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆچواردەیەم  جار لەمێژویدا توانی جامی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرز بکاتەوە .

 

464 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/29/2022 9:23:41 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو