تەندروستی
چۆن خه‌وی خۆمان ڕێك بكه‌ینه‌وه‌ ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

تێك چوونی‌ خه‌و و نه‌مانی‌ خه‌و له‌ئێستادا باوترین كێشه‌ی‌ ته‌ندروستییه‌ بووه‌ته‌ هۆی زیادبوونی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره‌ و قه‌ڵه‌وی و په‌ستانی خوێن ، هه‌روه‌ها تێك چوونی خه‌و كار ده‌كاته‌ سه‌ر تواناكانی مێشك و دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ ژیری و زیره‌كی و به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌روونی.

چی بكه‌ین بۆ خه‌وێكی‌ ته‌ندروست ؟

* بڕیاری لێ بده‌ هه‌موو ڕۆژێك له‌ هه‌مان كاتدا بنوویت و له‌ هه‌مان كاتدا هه‌ستیت له‌ خه‌و.

*پێش نووستن ژووره‌كه‌ت یان جێگای نووستنه‌كه‌ت وا ڕێك بخه‌ كه‌ بێ ده‌نگ بێت، تاریك بێت و كه‌مێك ساردیش بێت باشتره‌.

* بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وت لێ‌ بكه‌وێت  هه‌موو شه‌وێك له‌ كاتی خۆیدا ئه‌م خواردنانه‌ ڕێك بخه‌:

كحول و مه‌شروب مه‌خۆ پێش نووستن.

چا و قاوه‌ مه‌خۆ له‌ پاش نیوه‌ڕۆوه‌.

خواردنه‌ پڕ شه‌كره‌كان مه‌خۆ شه‌وان دڕه‌نگ و تا بتوانرێت شه‌وان زۆر نه‌خۆیت.

پێش نووستن به‌ نیو كاتژمێر  ئامێره‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان وه‌كو مۆبایل به‌كارمه‌هێنه‌ .

ئاساییه‌ له‌ ناو جێگه‌كه‌ هه‌تا نووستن ڕۆژنامه‌،یاخوود كتێب بخوێنه‌ره‌وه‌  چوونكه‌ باشتر خه‌وت لێ ده‌كه‌وێت.

شه‌وان باشتره‌ هیچ چالاكییه‌ك ئه‌نجام نه‌ده‌یت ، یاخوود له‌و كارانه‌ دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ كه‌ توشی‌ خه‌و  زڕانت ده‌كه‌ن ، خه‌وتن له‌كاتی‌ خۆیدا ته‌ندروستیت به‌ره‌و باش بوون ده‌بات و ئارامی‌ و ئاسووده‌یت پێ‌ ده‌به‌خشێت.

155 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/28/2022 12:41:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو