کۆمەڵایەتی
ده‌ته‌وێت به‌به‌خته‌وه‌ری‌ بژیت ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

چۆن یارمه‌تی‌ خۆمان بده‌ین ئاسووده‌ بژین ؟ زۆربه‌مان به‌هه‌ر هۆكارێك بێت له‌ژیاندا هه‌ست به‌ ئاسوده‌یی‌ و به‌خته‌وه‌ری‌ ناكه‌ین ، ڕه‌نگه‌ بیر كردنه‌وه‌ له‌چوارده‌وره‌كه‌ت یاخوود زیاتر گرنگی‌ دان بێت به‌لایه‌نی‌ لاوه‌كی‌ .

*دوربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌به‌ نه‌رێنی بیرده‌كه‌نه‌وه‌ .

* بیر له‌ هه‌ڵه‌كانی رابردو مه‌كه‌ره‌وه‌ ، بیر له‌داهاتوو بكه‌ره‌وه‌ .

* به‌ هه‌مو روداوێك كه‌ دێت خۆت به‌ تاوانبار مه‌زانه‌.

* دان به‌ هه‌ڵه‌كانتدا بنێ.

* پێنج خوله‌ك ته‌رخان بكه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌یت كارێكی جیاواز بۆ ئه‌و كه‌سه‌ بكه‌یت كه‌ خۆشت ده‌وێت.

* نامه‌ بۆ كه‌سێكی خۆشه‌ویست بنێره‌ و سوپاسی بكه‌ بۆئه‌و كاره‌ باشانه‌ی بۆی ئه‌نجام داویت.

* له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی نزیكت گفتوگۆ بكه‌.

* یارمه‌تی كه‌سێك بده‌ كه‌ پێویستی به‌ هاوكارییه‌.

171 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/28/2022 12:36:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو