وەرزش
دانیلۆ لە بەڕازیل دوورخرایەوە ‌
 نه‌ورۆز شێخ زیره‌ك

 ‌بەهۆی پێکانەوە دانیلۆ بۆ دوویاری داهاتوی هەڵبژاردەی بەڕازیل دوور دەخرێتەوە.

یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل لەڕاگەیانراوێکدا بڵاوی کردەوە "بەهۆی ئەو پێکانەی دووچاری هاتوە لەپێکهاتەی هەڵبژاردەکە ی بۆ دوو یاری داهاتوو بێبەش دەبێت" .

 بڕیار وایە هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل لەپێناو ئامادەکاریەکانی بۆجامی جیهانی لەمانگی(شەش)ی داهاتوودا دوو یاری دۆستانە لەبەرامبەر هەریەکە لەهەڵبژاردەکانی کۆریای باشوورو ژاپۆندا ئەنجام بدات.
هەڵبژاردەی بەڕازیل هەڵگری  پێنج جار نازناوەکە بۆیاریەکانی مۆندیال کەوتۆتە کۆمەڵەی حەوتەمەوەو لەبەرامبەر هەریەکە لەهەڵبژاردەکانی سربیاو سویسراو کامیرۆن یاری دەکات.

 

182 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/26/2022 12:39:22 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو