وەرزش
بەرشە نوقمی ژێردەریا بوو
 نه‌ورۆز شێخ زیره‌ك

ژێردەریاییە زەردەکان یانەی بەرشەلۆنەیان بۆ ژێر دەریا ڕاکێشاو توانییان خۆیان بگەیەننە پاڵاوتنی یەکێک لەخولە ئەوروپیەکان.

 
لەدواهەفتەی یاریکانی خولی تۆپی پێی ئیسپانیادا یانەی بەرشەلۆنە لەیاریگای کامپ نوی تایبەت بەخۆی میوانداری یانەی ڤیاریاڵی کرد  میوانداریەک کەکەتەلۆنیەکان هیوایان بەئەنجامەکەی نەئەخواست. 

هاندەرانی بلۆگرانا چاوەڕوانی ئاستی بەرزی یانەکەیان بوون بەڵام ئەو هیوایە پێچەوانە بۆوەو سەرەنجام ڤیاڕیاڵ توانی بەئەنجامی دووگۆڵی بێوەڵام بەرشەلۆنە شۆک بکات. 

بەدەست هێنانی سێخاڵ بۆیانەی ژێردەریاییە زەردەکە چێژێکی تایبەتی هەبوو بەجۆرێک کۆی خاڵەکانی ئەو یانەیەی گەیاندە ٥۹ خاڵ و لەخانەی حەوتەمی ڕیزبەندیدا جێگیری کرد ،ئێستا ئەو یانەیە دەتوانێت وەک یەکەم یانەی ئیسپانی بەشداری لەیەکەم نوسخەی خولی کۆنگرەی ئەوروپیدا بکات.

183 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/23/2022 10:06:44 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو