تەندروستی
ئه‌و پشكنینانه‌ی‌ پیاوان پێویسته‌ ئه‌نجامی‌ بده‌ن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

بێگومان پێویسته‌ هه‌ریه‌كێك له‌ ئێمه‌ خانمان یان پیاوان، به‌رده‌وام ئاگاداری ته‌ندروستی خۆمان بین و په‌یڕه‌وی سیستمێكی ته‌ندروست بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان نه‌بینه‌وه‌.

پیاوان پێویسته‌ ساڵانه‌ چه‌ند جۆرێك پشكنین ئه‌نجام بده‌ن به‌تایبه‌ت له‌پاش ته‌مه‌نی 35 ساڵیه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ پێش وه‌خت له‌ ته‌ندروستی خۆیان دڵنیابن و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن:-

*پشكنینی رێژه‌ی كۆلیسترۆلێ خوێن، چونكه‌ مه‌ترسی بۆ خوێنبه‌ره‌كان و دڵ هه‌یه‌.

*زانینی چالاكی رژێنه‌كان و په‌یوه‌ندی كێشه‌كانی جگه‌ر و دڵ، چونكه‌ هه‌ر گرفتێك كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر جه‌سته‌ و ئێسك و خانه‌كان هه‌یه‌.

*پشكنینی شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات، به‌تایبه‌ت دوای 40 ساڵی.

*پشكنین بۆ ریخۆڵه‌كان و كۆڵۆن و دڵنیابوون له‌ ته‌ندروستی، به‌تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

*دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ په‌ستانی خوێن و هاوسه‌نگی.

*رێژه‌ی شه‌كری خوێن.

*پشكنین بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ كێشه‌كانی ئێسك و ماسولكه‌ و بڕبڕه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌دوای 50 ساڵیه‌وه‌.

*له‌ پاش ته‌مه‌نی 40 ساڵی گرنگه‌ پشكنینی چاوه‌كانت پشت گوێ‌ نه‌خه‌یت .

151 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/21/2022 12:18:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو