وەرزش
هەردوو ڕیاڵ یەکسان بوون
 نه‌ورۆز شێخ زیره‌ك

یانەی شاهانە بە ئەنجامێکی سپی دوایاری ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی تێپەڕاندوو لیڤانتیس رایۆ ڤالیکانۆی گۆڵباران کرد.

 

‌ لەمیانەی یاریه‌کانی هەفتەی ۳٨ و کۆتایی خولی لالیگای ئیسپانیدا و لەیاریگای سانیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بەخۆی یانەی (میرێنگی میوانداری یانەی ڕایۆ ڤالیکانۆ)ی کردو ئەنجامی یاریەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات ،بەو یەکسان بونەش کۆی خاڵەکانی ڕیاڵ گەیشتە ٨٦ خاڵ و لەلوتکەی ریزبەندیدا هاندەرانی دڵخۆشتر کرد.   ‌

لەیاریکی تردا یانەی لیڤانتی توانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەئەنجامێکی قورس و (٤ بە ۲) گۆڵ لەیانەی  ڕایۆ ڤالیکانۆ بباتەوە.

ئەم بردنەوەیەی لیڤانتی نەیتوانی هیوا بۆمانەوەی لەخولی پلەیەکی ئیسپانیادا بۆ بگەڕێنێتەوە چونکە ته‌نها توانیوێتی ۳٥ خاڵ کۆبکاتەوەو لەپلەی پێش کۆتایی دەبینرێت و دابەزی بۆ خولی یانە پلە دووەکانی ووڵاتەکەی.

185 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/21/2022 9:52:40 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو