زانست
گوگڵ یادی نه‌زیهه‌ سه‌لیم ده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

گوگڵ یادی نه‌زیهه‌ سه‌لیم ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ژنێكی وێنه‌كێشی عێراقیه‌ و سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ "دامه‌زرێنه‌ری بناغه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخ له‌ عێراق" وه‌سفی كردووه‌.

 

ئه‌مڕۆ 23ی نیسان، گوگڵ له‌ رووكاری گه‌ڕانی ئینته‌رنێتدا، وێنه‌ی نه‌زیهه‌ سه‌لیمی داناوه‌ كه‌ ژنێكی وێنه‌كێشی عێراقیه‌، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كاریگه‌ری ئه‌و ژنه‌ له‌سه‌ر هونه‌ری وێنه‌كێشان، گوگڵ له‌باره‌ی نه‌زیهه‌ سه‌لیمه‌وه‌ نووسیوویه‌تی، "وێنه‌كێش و مامۆستای زانكۆ و یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر هونه‌ری هاوچه‌رخی عێراقی هه‌بووه‌"، هاوكات سه‌رۆك مام جه‌لال نه‌زیهه‌ سه‌لیمی وه‌سفكردووه‌ به‌وه‌ی "یه‌كه‌م ژنی عێراقیه‌ بناغه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخی عێراقی دامه‌زراندووه‌"

نه‌زیهه‌ سه‌لیم له‌ ساڵی 1927 له‌ شاری ئیستانبوڵی توركیا له‌ دایك و باوكێكی عێراقی له‌ دایكبووه‌ و 15ی شووباتی 2008 به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه‌ كۆچی دوایی كردووه‌، له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانیدا تیشكی خستووته‌ سه‌ر ژنانی عێراقی له‌ ناوچه‌ لادێییه‌كان و ژیانی جوتیاران به‌ به‌كارهێنانی ره‌نگی گه‌ش.

378 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/23/2022 12:27:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو