کۆمەڵایەتی
كۆمه‌ڵێك ڕاستی‌ ده‌رباره‌ی‌ خه‌ون بینین
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان شه‌و نییه‌ ، خه‌ون نه‌بینین ئینجا خه‌ونی‌ خۆش وناخۆش به‌ده‌ست خۆمان نییه‌ به‌لاَم كۆمه‌ڵێك ڕاستی‌ ده‌رباره‌ی‌ خه‌ون  هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موومان بیزانین بریتین له‌ :
*كه‌سی ئاسایی له‌شه‌وێكدا 4 بۆ 7 خه‌ون ده‌بینێت، هیچ خه‌ونێك له‌ 5 چركه‌ زیاتر ناخایه‌نێت، ریكۆردی درێژتریین خه‌و بینین 11 چركه‌یه‌، بیر نه‌هاتنه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانت مانای ئه‌وه‌نیه‌ خه‌ونت نه‌دیوه‌.
*له‌دوای 5 خوله‌ك له‌هه‌ستانت %50 ی خه‌ونه‌كانت بیرده‌چێته‌وه‌، له‌دوای 10 خوله‌ك ته‌نها %10 ی خه‌ونه‌كانت بیر ده‌مێنێت، %12ی خه‌ڵك خه‌ونه‌كانیان ره‌ش و سپییه‌.
*-هه‌موو كه‌س خه‌ون ده‌بینێت به‌ گه‌وره‌ و بچوك ته‌نانه‌ت منداڵی ساواش له‌ خه‌ونه‌كانماندا ته‌نها ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌بینین كه‌ له‌راستیدا دیومانن ، چونكه‌ مێشك توانای دروستكردنی ده‌موچاوی نوێی نییه‌، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی له‌خه‌ونه‌كانتدا ده‌یانبینیت ئه‌وا رۆژێك له‌ رۆژان له‌ راستیدا بینیوتن ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ 1 چركه‌ش بووبێت.
* گیاندارانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی مرۆڤ خه‌ون ده‌بینن.
160 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/16/2022 1:07:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو