وەرزش
هێرشبەری یانەی بایەرن میونخ روودەكاتە یانە ئیسپانییەكە
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، یانەی بەرشەلۆنە و رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری یانەی بایەرن میونخ گەیشتوونەتە رێكەوتن و هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە روودەكاتە یانە ئیسپانییەكە.

بەپێی راپۆرتەكان، بەرشەلۆنە و یاریزانە پۆڵەندییەكە لەسەر خاڵەكانی گرێبەستەكە رێكەوتوون و ئەو یاریزانەش یانەی بایەرن میونخی ئاگادار كردووەتەوە لەوەی كە گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانە ئەڵمانییە كە هاوینی 2023 كۆتایی دێت، نوێ ناكاتەوە.

لای خۆیەوە بەرنامەی "شیرینگیتۆ"ی ئیسپانیا ئاشكرای كردووە، چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە لە پشت رازیكردنی ئەو یاریزانەوەیە، ئەوەش دوای ئەوەی پەیوەندی پێوە كردووە.

بەپێی زانیاریەكان، گرێبەستەكەی لیڤاندۆڤسكی و بەرشەلۆنە بۆ ماوەی 3 وەرزە و موچەی ساڵانەی لە نێوان 35 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

160 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/12/2022 12:57:20 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو