کۆمەڵایەتی
پێویسته‌ رۆژووانان به‌سه‌ر توڕه‌یی و هه‌ڵچوونیاندا زاڵ بن؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

له‌ مانگی ره‌مه‌زان به‌هۆی خۆگرتنه‌وه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ زۆر كات رۆژووانان هه‌ڵچوونیان زیاد ده‌بێت و خێراتر توڕه‌ ده‌بن، له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ ره‌فتارێكی نادروسته‌ و پێویسته‌ زیاتر له‌ پێشتر خۆڕاگرتر بن و كه‌متر توڕه‌بن، كه‌واته‌ چۆن؟

*هه‌وڵبده‌ خۆت به‌دووربگره‌ له‌ گومان كردن و هه‌ست كردن به‌ ئیره‌یی و غیره‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك، چونكه‌ ئه‌مه‌ تووشی دڵه‌ڕاوكێت ده‌كات و دواجار زووتر هه‌ڵده‌چیت و توڕه‌ ده‌بیت.

*ئاگاداری ڕه‌فتاره‌كانت به‌ هه‌وڵبده‌ زاڵ به‌ به‌سه‌ر توڕه‌یی و ڕه‌فتاره‌كانتدا، به‌تایبه‌ت له‌كاتی كێشه‌ و ناكۆكیه‌كاندا، چونكه‌ زیاتر له‌جاران تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بیت ئه‌گه‌ر ئاگادارنه‌بیت ڕه‌نگه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپ بێت.

*قسه‌كردنی زۆر هێنده‌ی تر ماندوو و بێزارت ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ بێده‌نگی باشترینه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كاردانه‌وه‌ی خراپ نه‌بیت له‌كاتی گفتوگۆدا.

*ڕه‌نگه‌ به‌هۆی ڕۆژوو و ئاماده‌كردنی خواردنه‌وه‌ تۆ وه‌ك خانمێك ماندوو بیت، به‌هه‌مان شێوه‌ پیاوان به‌هۆی كاره‌وه‌ ماندوو ده‌بن، كه‌واته‌ پێویسته‌ هاوكاری یه‌كتری بن به‌تایبه‌ت هاوسه‌ران و ره‌فتارتان له‌سه‌رخۆ بێت نه‌ك توڕه‌ییتان به‌ یه‌كتر به‌تاڵ بكه‌نه‌وه‌.

*دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ عینادی، چونكه‌ تۆ به‌هۆی ڕۆژووه‌وه‌ ماندوویت و ده‌روونت هیلاكه‌، عینادیش ده‌بێته‌هۆی توڕه‌بوونی زیاتر.

146 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/10/2022 12:15:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو