کۆمەڵایەتی
به‌رله‌وه‌ی زیانت پێ‌ بگات دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ لێیان
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

له‌ژیاندا پێویسته‌ هاوڕێیه‌تی‌ كه‌سانێك هه‌ڵبژێریت كه‌ هاوكاری‌ یه‌ك بن ، هه‌وڵی‌ بونیادنانی‌ یه‌كتری‌ بده‌ن ، ئه‌وه‌ له‌بیر مه‌كه‌ هاوڕێیه‌تی‌ كه‌سانێك بێ‌ هیوا و بێ‌ چاره‌ت ده‌كات.

تا زیانت پێ‌ نه‌گات دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌مانه‌ :-

*ته‌نها خۆی‌ ده‌دوێت ، بایه‌خ به‌ خه‌م و كێشه‌ی تۆ نادات.

*ئه‌وانه‌ی‌ هه‌میشه‌ ڕه‌ش بینن و بێ‌ هیوان دووركه‌وه‌ره‌وه‌ لێیان  ، چونكه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها  بێ هیواییت پێده‌به‌خشێت.

*هه‌وڵ بده‌ له‌ژیانی‌ ڕاستی‌ بژیت دوور له‌ خه‌یاڵ ، هه‌ربۆیه‌ هاوڕێیه‌تی‌ ئه‌وانه‌ مه‌كه‌ به‌رده‌وام له‌خه‌یاڵدا ده‌ژین .

*ئه‌و كه‌سانه‌ی‌   كه‌ ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڕێیه‌تیت ده‌كات و له‌ هیچ كاتداپشتیوانیت نییه‌.

*واز له‌ هاوڕێیه‌تی‌ ئه‌وانه‌ بێنه‌ بیر له‌ داهاتوو ناكه‌نه‌وه‌ و له‌ ڕابردوو ده‌ژین .

*ئه‌وانه‌ی‌ ئامانجیان نییه‌ له‌ ژیان به‌رده‌وام دووچاری‌ ڕوخان ده‌بنه‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ دووركه‌وه‌ره‌وه‌ لێیان .

170 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/28/2022 12:43:52 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو