کۆمەڵایەتی
له‌ رێگای وێنه‌كانته‌وه‌ ده‌زانرێت تۆ كه‌سێكی سینگڵی یاخوود نا ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

له‌م سه‌رده‌مه‌دا سۆشیال میدیا بووه‌ته‌ باو لای هه‌ر تاكێك ، لایه‌نی كه‌م هه‌ژمارێكت هه‌یه‌ له‌ فه‌یسبوك یان ئینستاگرام یان تویته‌ر و سناپچات، به‌ڵام هه‌ر خودی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بووه‌ته‌ هۆكارێك بۆ ئاشكرا كردنی نهێنیه‌ تایبه‌تیه‌كان وه‌ك ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌:

ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان هه‌یه‌ وێنه‌ی زه‌ق و ڕه‌ونه‌قدار داده‌نێن، له‌كاتێكدا كه‌سانی سینگڵ زیاتر وێنه‌ی سرووشتی و كاڵ داده‌نێن.

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌روو 25 ساڵن له‌ وێنه‌دا زیاتر پێده‌كه‌نن، له‌كاتێكدا كه‌سانی خوار 25 ساڵ پێناكه‌نن.

هاوكات توێژینه‌وه‌یه‌كی تر سێڵفی ناو سۆشیال میدیای دابه‌شكردووه‌ بۆ سێ به‌شه‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یامیان هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵایه‌تی و قسه‌كه‌ر بن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گوێ به‌ خه‌ڵك ناده‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ساته‌ ئه‌رشیف بكه‌ن كه‌ تێیدان، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌نها بۆ خۆده‌رخستن و لایك وێنه‌ ده‌گرن.

178 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/26/2022 11:40:18 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو