زانست
زۆرترین پرسیار ..كلیله‌كانم له‌كوێیه‌ ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

چه‌ندین جار ماڵپه‌ڕی گۆگڵ له‌ ساڵانی رابردودا لیستی سه‌یرترین ئه‌و پرسیارانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ گه‌ڕانی گۆگڵ كراوه‌.

ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ پرسیاری ( كلیله‌كانم له‌ كوێیه‌؟ ) یه‌كێكه‌ له‌و پرسیارانه‌ی زۆر دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌ن زۆرێك له‌ به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ به‌ زمانه‌ جیاوازه‌كان له‌ گه‌ڕانی گۆگڵ دا ده‌نوسرێت .

ئه‌وه‌ش به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ قۆناغی سه‌ره‌تای به‌كارهێنانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌دان، به‌هۆی هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن له‌و بیروباوه‌ره‌ی كه‌ گۆگڵ وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه‌ ئه‌و پرسیاره‌ ده‌نوسن و هه‌ندێك كه‌سیش ته‌نها مه‌به‌ستیانه‌ كارێكی گاڵته‌ ئامێز ئه‌نجام بده‌ن بۆیه‌ ئه‌و پرسیاره‌ له‌ گۆگڵ ده‌كه‌ن .

203 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2022 12:21:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو