کۆمەڵایەتی
ده‌ته‌وێت ژیانت بگۆڕیت و خۆشتر بژیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

هه‌مووان  له‌پێناو گۆڕینی ژیان بۆ باشتر هه‌وڵ ده‌ده‌ین ، به‌ڵام پێویسته‌ ئاگاداری هه‌نگاوه‌كانمان بین، چونكه‌ ڕه‌نگه‌ به‌ره‌و خراپی بڕۆین نه‌ك باشتر.

 

*هه‌وڵبده‌ كاته‌ به‌تاڵه‌كانی ژیانت، به‌و شتانه‌ به‌ڕێبكه‌یت كه‌ ئاره‌زوویان ده‌كه‌یت، هه‌رگیز به‌بێ بایه‌خه‌وه‌ له‌ ئاره‌زووه‌كانی خۆت مه‌ڕوانه‌.

*ئه‌و پۆشاكانه‌ بپۆشه‌ كه‌ دڵت ئاره‌زووی ده‌كات، پێی مورتاحیت و ئارام ده‌بیت، چونكه‌ واتلێده‌كات متمانه‌ی زیاترت به‌خۆت بێت.

*هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كاره‌ی كه‌ تۆ پێتخۆشه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئاره‌زووت له‌ ئه‌نجامدانی كارێك نه‌بێت، تێیدا سه‌ركه‌وتوو نابیت.

*گه‌شت بكه‌ و بگه‌ڕێ و چێژ له‌ژیان ببینه‌، چونكه‌ مانه‌وه‌ت له‌ شوێنێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تووشی  بێزاری‌ ده‌بیت، گۆڕینی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ریه‌كی باشی هه‌یه‌.

*بۆ خۆت بژی و متمانه‌ت به‌ كاروچالاكییه‌كانی خۆت هه‌بێت، ئه‌وه‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ خۆت ده‌ته‌وێت نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌یه‌وێت.

172 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2022 10:31:26 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو