وەرزش
بنزیمای شاهانە لە 17 خولەکدا بووبه‌ هاتریک
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

کەریم بنزیما بە تۆمارکردنی ئەو هاتریکەی بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان کردی، مێژوویەکی گەورەی بۆ خۆی و ریال مەدرید نووسییەوە و یانەکەی گەیاندە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ.

دوای بردنەوەی ئەم یارییە مێژووییە، ناوی بنزیما لاپەرەی رۆژنامەکانی تەنیوە و باس باسی کەریمە، رۆژنامەی مارکای ئیسپانی دەڵێت " ئەمە ریال مەدریدە " ، لێکیپی فەرەنسی دەڵێت " سزایەک لە پاشاوە " و ئەی ئێسی ئیسپانی دەڵێت " مەدرید جیهانێکی دیکەیە.

بێهیوایەکی زۆر بۆ پاریسییەکان، سەرەتا هەڵەیەک لە دۆنارووماوە بووە هۆکاری ئەوەی پاریس دارووخانێکی گەورە بەخۆیەوە ببینێت، لە کاتێکدا نیوەی یەکەم وەک ئیمپراتۆر دەرکەوت.

بنزیمای شاهانە لە 17 خولەکدا بووبه‌ هاتریک.

176 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/10/2022 10:45:58 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو