کۆمەڵایەتی
بۆچی‌ هه‌ندێك جار له‌كاتی‌ نه‌گونجاودا پێكه‌نینمان دێت ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌نگه‌ به‌سه‌ر هه‌مووان هاتبێت كه‌ له‌ كاتێكی هه‌ستیار و نه‌گونجاودا پێكه‌نینێكی زۆر شه‌رمه‌زاری كردبین و  به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاورێكانت له‌ پرسه‌ و شوێنی گشتی و بۆنه‌كانیش.

هه‌ندێك جاریش بابه‌ته‌كه‌ هێنده‌ جێگای پێكه‌نین نییه‌ به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی جه‌سته‌ت به‌وجۆره‌یه‌ نه‌ك وێنای خراپ و بیركردنه‌وه‌ی سلبی كه‌واته‌ چۆن زاڵ ده‌بیت؟
* راسته‌وخۆ چاوت له‌سه‌ر هاورێكانت لابه‌ره‌ یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانناسیت و بیرت بخه‌ره‌ لای بابه‌تێك كه‌ بۆ تۆ جێگای خه‌مه‌ یاخود واتلێده‌كات هێواش بكاته‌وه‌.
*هه‌ر پێداویستیه‌ك شتێك له‌و جێگایه‌دا پێته‌ به‌ نمونه‌ جانتا یان پارچه‌ كاغه‌زێك خۆتی پێوه‌ر سه‌رقاڵ بكه‌.
*ئه‌گه‌ر زانیت ناتوانیت زاڵ بیت كه‌مێك له‌و شوێنه‌ دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ و هه‌وایه‌ك هه‌ڵمژه‌.
* تا ده‌توانیت گفتوگۆ یان قسه‌ مه‌كه‌ خه‌یاڵت مه‌خه‌ره‌ سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی له‌وێدا ده‌تخاته‌ پێكه‌نین.

159 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/7/2022 12:39:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو