وەرزش
رۆناڵدۆ به‌شداری‌ یاریه‌كه‌ی‌ ئه‌م شه‌و ناكات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
گومان هه‌یه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی، به‌شداری له‌ یاریی دێربیی مانچێسته‌ردا نه‌كات.
 
ئه‌مشه‌و كاژێر 19:30 به‌ كاتی باشووری كوردستان، له‌ دێربیی شاری مانچێسته‌ردا، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، له‌ گه‌ڕی 28ـی پرێمه‌رلیگدا، له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئیتیحاد میوانداری هاوشاره‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات .
سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی‌ به‌ریتانیا، ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ دوێنێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له‌ كاتی كۆبوونه‌وه‌ له‌ هۆتێلدا ئاماده‌ نه‌بووه‌، كه‌ رالف رانگنیكی راهێنه‌ر داوای له‌ یاریزانه‌كانی كردبوو رۆژێك به‌ر له‌ یارییه‌كه‌ له‌ هۆتێل كۆببنه‌وه‌.
گۆمان هه‌یه‌ رۆناڵدۆ به‌شداری له‌ یارییه‌كه‌دا نه‌كات، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ بۆ هۆكاره‌كانی ئاماده‌نه‌بوونی له‌نێو هاوڕێكانیدا بكرێت.
له‌ كاتێكدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌، كه‌ 15 گۆڵی له‌ سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا تۆماركردووه‌.
202 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/6/2022 12:33:18 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو